گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تکایە مافە ئیداری و یاساییەکان بەکاربهێنن، تەنها بۆ ئەم دوو هەفتەیە

بەشێک لە پزیشکانی کوردستان بانگەوازێکی پێنج خاڵییان ئاڕاستەى حکومەت کرد

2020.03.11 - 12:25
App store icon Play store icon Play store icon
بەشێک لە پزیشکانی کوردستان بانگەوازێکی پێنج خاڵییان ئاڕاستەى حکومەت کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەشێک لە پزیشکانی هەرێمی کوردستان بانگەوازێکی پینج خاڵییان ئاڕاستەى سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی گشتیی هەرێم کرد و داوای دەرکردنی چەند بڕیارێک دەدەن بۆ خۆپارێزی لە کۆرۆنا. . لە ڕاگەیەنراوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویانکردووە، ئەو پزیشکانە داوا دەکەن ئەو لایەنانە مافی یاسایی و ئیداری خۆیان بەکاربهێنن و بۆ ماوەى دوو هەفتە داواکارییەکانیان بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە. . ئەوان داواکارییەکانیان لە پێنج خاڵدا داڕشتووە؛ 1-لێپێچینەوەی تووند و سزای یاسایی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بە ئەنقەست دژی ھۆشیاریی خەڵکن و بە ھەڵسوکەوتەکانیان دەبنە ھۆکارێک بۆ خولقاندنی ئافات و کارەسات. . 2-ھەموو کۆبوونەوەیەکی شوێنە گشتییەکان بەتایبەت ناو بازاڕەکان، قەدەغەبکرێت و سەرپێچیکار سزای یاسایی تووند بدرێت. . 3-گەشت و سەیران لە کۆمەڵگە گەشتیارییەکان و سەیرانگە داخراوەکان قەدەغە بکرێت و لێپێچینەوەی تووند لەگەڵ ئەوانە بکرێت کە پابەند نابن. . 4-ئەم ماوەیە ھەموو ئاھەنگ و پرسە و بۆنەیەک قەدەغە بکرێت. . 5-قەدەغەکردنی ھاتووچۆی نێوان ھەرێم لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری عێڕاق، تەنھا بۆ بازرگانیی پێویست نەبێت، ھاتووچۆ ڕابگیرێت. . . تەواوی ڕاگەیەنراوەکە: بەڕێزان سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێزان وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێم بەڕێزان ئاسایشی گشتیی ھەرێم بەناوی بەشێک لە پزیشکانی دڵسۆز و خەمخۆری کوردستانیان، لە سۆنگەی دڵسۆزییمان بۆ تەندروستیی گشتیی و ژیانی ھاونیشتمانیانمان، لە سەروبەندی ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤید و پابەند بە ڕێنماییەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیھانیی، ڕێگریی کردن لە ڕوودانی کارەسات، داوا لە بەڕێزتان دەکەین کە مافی یاسایی و ئیداریی خۆتان بەکاربێنن لە ٣⁄١١ بۆ ٣⁄٢٥ واتا تەنھا بۆ ماوەی دوو ھەفتە ئەم داواکارییانە بخرێتە بواری جێبەجێ کردن، تکا دەکەین بۆ سەلامەتیی ھەموو لایەکمان ئەم داواکارییانە بەھەند وەرگرن: . ١-لێپێچینەوەی تووند و سزای یاسایی ھەموو ئەو کەس و لایەنانەی کە بە ئەنقەست دژی ھۆشیاریی خەڵکن و بە ھەڵسوکەوتەکانیان دەبنە ھۆکارێک بۆ خولقاندنی ئافات و کارەسات. ٢-ھەموو کۆبوونەوەیەکی شوێنە گشتییەکان بەتایبەت ناو بازاڕەکان، قەدەغەبکرێت و سەرپێچیکار سزای یاسایی تووند بدرێت. ٣-گەشت و سەیران لە کۆمەڵگە گەشتیارییەکان و سەیرانگە داخراوەکان قەدەغە بکرێت و لێپێچینەوەی تووند لەگەڵ ئەوانە بکرێت کە پابەند نابن. ٤-ئەم ماوەیە ھەموو ئاھەنگ و پرسە و بۆنەیەک قەدەغە بکرێت. ٥-قەدەغەکردنی ھاتووچۆی نێوان ھەرێم لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری عێڕاق، تەنھا بۆ بازرگانیی پێویست نەبێت، ھاتووچۆ ڕابگیرێت. . ھەماھەنگیی و بەدەمەوە ھاتنتان، ھۆکارێکی سەرەکیی ڕێگریی کردنە لە بڵاوبوونەوەی زیاتری نەخۆشییەکە، خوانەخواستە با کوردستانیش وەک ئێران و ئیتاڵیای بەسەر نەیەت. . بەشێک لە پزیشکانی کوردستان