گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لێدوانی تەندروستی سلێمانی لەبارەى کەرەنتینەکردنی تەواوی شاری سلێمانی

2020.03.11 - 12:12
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی تەندروستی سلێمانی لەبارەى کەرەنتینەکردنی تەواوی شاری سلێمانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - ڕۆژیار سیروان  جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیاند، ڕێوشوێنی خۆپاراستن بەردەوامە و پێشنیازکرمان کردووە خەڵک لە ماڵەوە بمێنێتەوە و لەئەگەری دوستکردنی قەرەباڵغی ناچاردەبین لەرێگای هێزی ناوخۆییەوە بڵاوەیان پێبکەین.  . ئەمرۆ چوارشەممە، 11ی ئازاری 2020، هێرش سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی سەبارەت بە ڕاگرتنی هاتوچۆی نێوان شارەکانی هەرێمی کوردستان وتی "پێشنیازی وامان نەکردووە بەڵام لەئێستادا لە هەولێر گفتوگۆ لەسەر ڕاگرتنی هاتووچۆی نێوان شارەکان دەکرێت، بەڵام ئەنجوومەنی وەزیران ڕازی نەبووە، ئەگەر بارودۆخەکە بگاتە ئەوەی پێویست بەوە بکات بە دڵنیاییەوە بریاری قەدەغەکردنی هاتووچۆش دەدرێت". . "بارودۆخی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی لەئێستادا کەمێک سەقامگیرە بەڵام نازانرێت چی روودەدات لە کاتەکانی داهاتوو ئەگەرەکان زۆرە لەنێوان تەشەنەکردن و ڕاوەستان لەم بارودۆخەی ئێستادا هەیە" هێرش سەلیم وای وت.  . باسی لەوەشکرد، لەئێستادا شەش بۆ هەشت ئەندامی خێزانی ئەو مامۆستا ئایینیەی تووشی کۆرۆنا بوو لە کەرەنتینەدایە و تەنها  ئامانج لێی دڵنیابوونەوەیە لە باری تەندوستیان و لەگەڵ ئەوەشدا سەرجەم تووشبوانی کۆرۆنا لەشاری سلێمانی باری تەندروستیان جێگیرە و زۆر باشن. . هاوکات سۆران ڕەشید، کوری مامۆستا ئاینیەکە بە ناس کوردی وت، "لەئێستادا نامانەوێت قسە لەسەر ئەم بابەتە بکەین و لە کاتێکی تر وردەکاری ئەم بابەتە دەخەینەروو". . ڕاشیگەیاند، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەرجەم وردەکاری و نهێنیەکان دەخەنەروو، هەروەها سکاڵای یاسایی لەسەر دەزگاکانی ڕاگەیاندن تۆمار دەکەن بەهۆکاری نابەرپرسانە مامەڵەیان لەگەڵ ئەم بابەتە کردووە.  . پشتڕاستیشی کردەوە کە ژمارەیەک لە خانەوادەکەیان لە کەرەنتینەدان بەڵام ئاشکرای نەکرد ژمارەیان چەند کەسە.