گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق بەڵێنى هاوکاریکردنی داوە

ئێران شاندێک دەنێرێتە عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى کوژرانى قاسم سولەیمانى

2020.03.11 - 10:33
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران شاندێک دەنێرێتە عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەى کوژرانى قاسم سولەیمانى

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی دەزگای دادى ئێران ڕایگەیاند، شاندێکی ئێرانی بۆ لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی کوژرانی قاسم سولەیمانی دەچێتە عێراق و بەرپرسانی ئەو وڵاتەش بەڵێنی هاوکارییان داوە. . بەپێی ئاژانسی هەواڵی مێهرى ئێرانى، ئایەتوڵڵا ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆکی دەزگای دادى ئێران لە کۆبوونەوەی تایبەتی لێکدانەوەی دۆسیەی کوژرانی سولەیمانی بە بەشداریی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی ئیتلاعات، سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، بنکەی مافی مرۆڤ و دادی تاران، ئاماژەى بەوەکردووە، پێویستە هەموو بنکە و ئەرکان و دەزگا پەیوەندیدارەکان ئامادەبن بۆ تەواوکردنی بەڵگە و زانیارییەکانى تایبەت بەم دۆسیەیە. . وتیشى، ئەم دۆسیە دەبێت لە دادگاکانی ئێران، عێراق و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ڕپێوشوێنى بگیرێت، "چونکە سولەیمانی میوانی فەرمی دەوڵەتی عێراق بووە و لە خاکی ئەو وڵاتەدا شەهید بووە و لە لایەن هێزە بیانییەکانەوە تیرۆر کراوە". . سەرۆکی دەزگای دادى ئێران باسى لەوەشکرد، بە پێى ئەو گفتوگۆیانەى کە لە گەڵ سەرۆکی دەزگای دادی عێراق ئەنجام دراوە و ئەوان بەڵێنیی هاوکاریان پێ داون، وەفدێکی دادوەری بۆ لێكدانەوەی ئەو دۆسیەیە بەزوویی ڕەوانەی عێراق دەکرێت.   کۆتایی ساڵى ڕابردوو قاسم سولەیمانى، فەرماندەى فەیلەقى قودسى ئێران و ئەبو مەهدى موهەندیس، جێگری دەستەى حەشدی شەعبی بە بۆردومانى فڕۆکەى بێفڕۆکەوانى ئەمریکا لە فڕۆکەخانەى بەغدا کوژران.