گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە ڕۆژهەڵات ٧٨ توشبوو تۆمارکراون

ژمارەى مردووانى کۆرۆنا لە سەقز هەڵکشا

2020.03.11 - 09:27
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى مردووانى کۆرۆنا لە سەقز هەڵکشا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی سەقز ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەى بە هۆی کۆرۆناوە لەو شارە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە هەشت کەش، لە ڕۆژهەڵاتى کوردستانیش بەگشتى ٧٨ حاڵەتى توشبوون تۆمارکراوە. . بەپێی میدیاکانى ئێران، ئەنوەر بەهرامی سەرۆکی ئیدارەی تەندروستی و دەرمانی سەقز ئاماژەى بەوەکردووە، دو کەسى ٨٠ و ٨١ ساڵان کە لە بەشی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی خەوێندرابوون، دوێنێ بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا و بەم جۆرە ژمارەی گیان لەدەست داوان بە هۆی کۆرۆنا لە سەقز گەیشتە هەشت کەس. . وتیشی "٦٠ کەس کە گومانی نەخۆشی کۆرۆنایان لە سەرە لە بەشی تایبەتی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ئیمام خومەینی سەقز خەوێندراون و لە ژێر چاودێری پزیشکیدان و ژمارەیەکی زۆری تووش بووش لە ئەو شارە ساغ بوونەتەوە". . بەوتەى بەهرامى، ٧٨ کەس لە پارێزگای کوردستان بە دڵنیاییەوە تووشی ئەو ڤایرۆسە بوون کە ٣١ کەسیان لە سەقز، ١٧ کەس بانە، ١٢ کەس سنە، ٢ کەس کامیاران، ٧ کەس قوروە، ٢ کەس مەریوان، ٢ کەس دێولان، ٢ کەس بیجاڕ و یەک کەس لە سەوڵاوا یە. . بەپێی ئامارەکان، تا ئێستا نۆ  کەس لە رۆژهەڵاتى کوردستان بە هۆی تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە کە هەشت کەسیان کە سەقز و یەک کەسیان لە مەریوانە.