گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ڕیاڵ مەدرید یاریزانێک لە چنگی بەرشەلۆنە دەڕفێنێت

2019.04.04 - 16:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕیاڵ مەدرید یاریزانێک لە چنگی بەرشەلۆنە دەڕفێنێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەپێی هەواڵی کەناڵێکی فەڕەنسی یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی کاری تەواوی بۆ گواستنەوەی ئەدریان ڕابیۆی فەڕەنسی ئەنجامداوە، کە یەکێکە لە ئامانجەکانی یانەی بەرشەلۆنەی ڕکابەری مێژوویی ڕیاڵ مەدرید.

کەناڵ پڵەسی فەڕەنسی لە هەواڵێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕێكەوتنی لەگەڵ ئەدریان ڕابیۆی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان ئەنجامداوە و لەم هاوینە یاریزانەکە پەیوەندی بە یانەی ڕیاڵ مەدرید دەکات.

هەرچەند ڕابیۆ ئامانجێکی گرنگی بەرشەلۆنەی ڕکابەری مێژووی ڕیاڵ مەدریدە و پێشتر بەڵێنی بەو یانەیە دابوو کە پاش تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس درێسی یانەی بەرشەلۆنە دەبۆشێت، بەڵام وادیارە بەهۆی ئەوەی ڕابیۆ هاونیشتیمانی زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدریدە، پێدەچێت ئەو یاریزانەی ڕازیکردبێت و لە چنگی بەرشەلۆنەی ڕفاندبێت.

ریاڵ مەدرید لەم وەرزەدا بە بارودۆخێکی خراپدا تێپەڕدەبێت و بەهۆی دابەزینی ئاست و هەڵکشانی تەمەنی هەریەک لە مۆدریچ و کروس دەیەوێت بە هێنانی هەندێک یاریزانی هێڵی ئەو هێڵەی تیپەکەی بەهێز بکات و رابیۆ و پۆگبای فەڕەنسی دوو سەرەکیترین ئامانجی زیدانی ڕاهێنەری یانەی شاهانەن.