گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق چی دەکات؟

دابەزینی نرخی نەوت عێراقی ناچار کرد پێداچوونەوە بە بودجەى 2020 بکات

2020.03.11 - 08:46
App store icon Play store icon Play store icon
دابەزینی نرخی نەوت عێراقی ناچار کرد پێداچوونەوە بە بودجەى 2020 بکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق لەگەڵ حکومەت پلانێکى دارایی گشتگیر ئامادە دەکات بۆ دورخستنەوەى مەترسییە چاوەڕوانکراوەکانی دابەزینى نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، کە پێداچوونەوە بە بودجەى 2020ى لەناودایە لە ڕێگەى کەمکردنەوەى خەرجییەکانەوە. . ئەحمەد سەفار، ئەندامى لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق بە ڕۆژنامەى سەباحى ڕاگەیاندووە، پلانە خێراکە بریتییە لە پێداچوونەوە بە بەندەکانى پڕۆژەى بودجە و خەرجییە گشتییەکان، لە ڕێگەى سڕینەوەى خەرجییە نا پێویستەکان وەکو ئیفادات. . وتیشى، "ئێمە پێویستمان بەوەیە پشتبەستن بە نەوت کەمبکەینەوە و کەرتە ئابورییەکانى دیکە چالاک بکەین تا لەداهاتوودا ڕوبەڕووى مەترسی هاوشێوە نەبینەوە". . نرخى نەوت ماوەى چەند ڕۆژێکە زۆربەى بەهاکەى لەدەستداوە، دواى ئەوەى ئۆپیک و وڵاتانى دەرەوەى ڕێکخراوەکە ڕێکنەکەوتن لەسەر کەمکردنەوەى زیاترى بەرهەمهێنانى نەوت بۆ پاڵپشتیکردنى نرخەکەى. . ڕوسیا پێشنیازێکى ئۆپیکى لەو بارەیەوە ڕەتکردەوە و سعودیەش نرخى فرۆشتنى نەوتى بۆ مانگى داهاتوو کەمکردەوە، ئەوەش جەنگێکى لەسەر نرخى ئەو وزەیە دروستکردووە. . حامد زوبەیعى، بریکارى وەزارەتى نەوتى عێراق ڕایگەیاند، "پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانى ئەندام لە ئۆپیک و دەرەوەى ڕێکخراوەکە بەردەوامە، لە پێناو دۆزینەوەى ڕێگەچارەى گونجاو بۆ رێگرى لە داڕوخانى بازاڕى نەوت". . هیواشى خواست هەوڵەکانى عێراق لەو بارەیەوە ببێتە هۆى نزیککردنەوەى بۆچوونەکان و گەڕانەوەەى هاوسەنگى بۆ بازاڕەکانى نەوت. . هاوکات ئەحمەدی حاجی ڕەشید، ئەندامی کوردی لیژنەى دارایی پەرلەمانی عێراق چەند خاڵێکی ڕیز کردووە بۆ چارەسەرکردنی "قەیرانەکە". . ئەحمەدی حاجی ڕەشید دەڵێت، پێویستە خەرجییەکان کەمبکرێنەوە بۆ ئەوپەڕی، ئاستی بەکاربردن بخرێتە بەپێی پێویستی، پێداچوونەوە بکرێت لە خستنەڕووی دۆلار، داهاتی فیداڵی بەپێی دانیشتوان بدرێت بە پارێزگاکان، سەرجەم دامەزراندنەکان لە وەزارەتە سیادییەکان بوەستێنرێت.