گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داواکاری گشتییش هۆشداری بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەدات

ئاگادارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە.. ئەگەر وابێت ناتوانین کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بکەین

2020.03.10 - 22:28
ئاگادارییەک لە تەندروستیی سلێمانییەوە.. ئەگەر وابێت ناتوانین کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا بکەین
ناس کورد-   بەرێوەبەری گشتیی  تەندروستی سلێمانی هاوڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە بەشێکیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان نین و بەوشێوەیە ناتوانن کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەن، داواش دەکات پابەندی ڕێنماییەکان بن و خۆیان لە کۆبوونەوە و قەرەباڵغی بەدووربگرن.  . لە ڕاگەیەندراوێکدا، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی دەڵێت: "تائێستا بەشێک لە هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکانی ئێمە نین و داوایان لێدەکەین پابەند بن بە ڕێنماییەکانەوە". . ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەگەر دانیشتوانی شاری سلێمانی و دەوروبەری پابەند نەبن، ئەوا ئێمە ناتوانین کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین". . داواشیکردووە پرسە لە ناو ماڵانیش ڕابگیرێت، چونکە ئەگەری بڵاوبونەوەی پەتاکە زۆر زۆر زیاد دەکات، ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەر کۆر و کۆبوونەوەیەک کە زیانی بۆ سەر تەندروستی هاوڵاتیان هەبێت ناچار دەبین لە رێگەی هێزە ئەمنییەکانەوە بڵاوەی پێ بکەین". . هاوکات هەر لەچوارچێوەی ڕێکارەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆۆرنا، داواکاری گشتیی سلێمانی ڕایگەیاند: "هەر کەسێک پابەند نەبێت بەرێنماییە تەندروستیەکانەوە و و ببێتە هۆی مەترسی بۆ ژیانی خەڵک ئەوا رێکاری یاسایی توند بەرامبەری دەگرنەبەر." .  داواکاری گشتیی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: "هەر دەزگایەکی ڕاگەیاندن (بینراو-بیستراو- نوسراو ) زانیاری و رێنمایی تەندروستی بەدەر لەوانەی لەلایەن بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانییەوە بڵاودەکرێتەوە بڵاوبکاتەوە رێکاری یاسای توند بەرامبەری ئەگرینەبەر".