گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوپەیمانیەتییەکەى عەبادی کەسایەتییەکی تر ئاشکرا دەکات بۆ شوێنەکەى عەلاوی

2020.03.10 - 21:48
هاوپەیمانیەتییەکەى عەبادی کەسایەتییەکی تر ئاشکرا دەکات بۆ شوێنەکەى عەلاوی
ناس کورد- فراكسيۆنى نەسر ديارترين پاڵێوراوەكان بۆ پۆستى سەرۆك وەزيرانى عێراق ئاشكرا كرد و تەئكيديش دەكاتەوە كە پێويستە پشت بە كەسێكى ئابوريى ببەسترێت. . لەو بارەيەوە فەلاح عەبدولكەريم، پەرلەمانتارى فراكسيۆنى نەسری حەیدەر عەبادی لە پەرلەمانى عێراق بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقیوتوە، سەرۆككۆمار پابەند كراوە بە ماوەى دەستورى كە 15 ڕۆژە بۆ ڕاسپاردنى كەسێك بۆ پێكهێنانى حكومەت، جوڵەكانى پەرلەمان لە لايەك و لە لايەكى ترەوە جوڵەى كوتلە سياسيەكان دەستیپێكردوە بۆ ڕێکكەوتن لەسەر پاڵێوراوێك كە كەسايەتيەكى بەهێزى هەبێت و بتوانێت ئيدارەى وڵات بدات لە قۆناغى داهاتوو. . وتيشى، چەندين ناو پێشنياز كراوە و بەردەواميش ناو پێشنياز دەكرێت، لە دياريترينيشان "عەلى شوكرى" و "سامى ئەعرەجى"ن. . ئەو پەرلەمانتارە تەئكيديش دەكاتەوە، كە پێويستە كەسێك ديارى بكرێت تواناى ئەوەى هەبێت قەيرانى دارايى كە بەهۆى دابەزينى نرخى نەوتەوە دروست بووە، هەروەها ئەو بارودۆخەى كە وڵاتى تێدایە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە تێپەڕێنێت. . ئاماژەى بەوەشداوە، كۆرۆنا بووەتە هۆى شەلەلى بازرگانى جيهانى و كاريگەرى سلبى لەسەر ئابورى جيهان و كۆمپانياكانى ئاڵوگۆڕ و فڕۆكەوانى و نرخى نەوتيش كردوە، ئابورى عێراقيش تەنها پشكى بە نەوت بەستوە و ئەگەر دابەزينى نرخ بەردەوام بێت ئەوە كارەسات بەسەر وڵاتدا دەهێنێت. . فەلاح عەبدولكەريم ئەوەشى ڕونكردوەتەوە، ساڵى 2014 بەهۆى دابەزينى نرخى نەوتەوە قەيرانى دارايى دروستبوو بەڵام حكومەت توانى قەيرانەكە تێپەڕێنێت. . ئەو پێی وایە کە شكستەكانى حكومەتەكانى پێشوو ناكەوێتە سەرشانى سەرۆكوەزيران بەڵكو دەكەوێتە سەر شانى لایەنە سياسيەكان، چونكە هەموان لە حكومەتەكانى پێشودا بەشدار بوون و وەزارەت و پلە باڵاكانيان هەبووە.