گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

مێسی و چەندین یاریزانی دیکە بۆ 14 ڕۆژ دەخرێنە کەرەنتینەوە

2020.03.10 - 21:08
 مێسی و چەندین یاریزانی دیکە بۆ 14 ڕۆژ دەخرێنە کەرەنتینەوە
ناس کورد- بەهۆی ڕێکارەکانی بەرگرتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن حکومەتی ئەرجەنتینەوە پێدەچێت لیۆنێل مێسی و چەندین یاریزانی دیکەی ئەرجەنتینی کە لە ئەوروپان بۆ ماوەی 14 ڕۆژ کەرەنتینە بکرێن و بخرێنەژێر چاودێرییەوە. ، تائێستا ڤایرۆسی کۆرۆنا نەگەیشتووەتە وڵاتی ئەرجەنتین و حکومەتی ئەو وڵاتەش بریاریداوە سەرجەم ئەو یاریزانانەی لە دەرەوەی وڵاتەکە یاری دەکەن بەتایبەتی ئەوروپا لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ ئەرجەنتین کەرەنتینە بکات. ، رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردووە حکومەتی ئارجێنتین بریایداوە ئەو یاریزانانەی لە ئەوروپا دەگەڕێنەوە ئەو وڵاتە بەمەبەستی پەیوەندیکردن بەهەڵبژاردەکەیانەوە، بە هۆی مەترسی کۆرۆنا ماوەی دوو هەفتە لە کەرەتینە دەبن. ، ئاماژەی بەوەشکردووە، چاوەڕێ دەکرێت بەهۆی ئەو ڕێکارانەوە ئەگەر یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال دوانەخرێن ئەوا لە ئەگەری گەڕانەوەی مێسی و هاوڕییانی بۆ ئەرجەنتین 14 رۆژ لە ژێر چاودێریدابن. ، دوو هەفتەی دیکە پاڵاوتنەکەنای مۆندیال دەستپێدەکەنەوە و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دوو یاریی ئەنجامدەدات.