کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پسپۆڕێکی جوگرافیا ڕایدەگەیەنێت گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بەشێوەی کتوپڕ هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی زەوییە، بەشێوەیەک لە هەندێک ناوچە وشکەساڵی و لە هەندێک ناوچەی دیکەش لافاوی لێ دەکەوێتەوە.
د. هاوڕێ یاسین، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و پسپۆڕی جوگرافیا بۆ ناس کورد هۆکارەکانی ئەو گۆڕانکارییە کتوپڕانەی کەشوهەوای ڕوونکردەوە کە لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان و ناوچەکەی گرتەوە.
د. هاوڕێ باس لەوە دەکات کە لێکەوتەکانی گۆڕانکاریی کەشوهەوا بارینی بارانە بەشێوەی لێزمە و کتوپڕ کە دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو، ئەوەش لە ئەنجامی گەرمبوونی زەویەوە دروست دەبێت، کە لە هەندێک شوێنی دیکە وشکەساڵی لێ دەکەوێتەوە.