گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

جوتیار و ئاژەڵدارەکان هاوریان لێ هەستاوە

بە ڤیدیۆ تەماشای شەپۆلی کولـلە بکە کە هێرشی کردووەتە سەر بەسرە

2020.03.10 - 21:03
App store icon Play store icon Play store icon
بە ڤیدیۆ تەماشای شەپۆلی کولـلە بکە کە هێرشی کردووەتە سەر بەسرە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دواى هەريەكە لە پارێزگاكانى موسەنا و زيقار شەپۆلى كولـلە گەیشتە پارێزگاى بەسرە و ئەوەش هاوڵاتيانى ئەو پارێزگايە توشى بێزارى و نيگەرانى کردووە. . بەپێى ئەو گرتە ڤيديۆييانەى کە دەستی ناس کورد كەوتوە، شەپۆلێكى كولى لەناوچەى "تەنومە"ى سەر کەنداوی عەرەبى داوە لە ڕۆژهەڵاتى پارێزگاى بەسرە، ئەوەش دواى دوو ڕۆژە لەوەى هەمان شەپۆل لە قەزاى "زوبێر"ى خۆرئاواى هەمان پارێزگاى داوە كە گەورەترين قەزای بەسرەیە، بەپێى وتەى خەڵكى ناوچەكەش دەيان دۆنم كشتوكاڵى ناوچەكەى لەناوبردوە. . بەپێى زانياريەكان ئەو شەپۆلى كولەيە لە دەوڵەتانى كەنداوەوە گەيشتوەتە عێراق و بە قەزاى زوبێردا تێپەڕيوە وبەردەوامە لە پێشڕەويكردن بەرەو ناوچەكانى ترى قەزاكە. [video width="352" height="640" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/1.mp4"][/video] سەرچاوەيەكى ئاگادار بە ناس کوردى وت، شەپۆلە كولـلەكە گەيشتوتە بازاڕى "سەوادى" لە ناوەڕاستى قەزاى "زوبێر" و ناوچە ميلليەكان و ڕوبەرێكى زۆرى زەويە كشتوكاليەكانى وەك تەماتە و جۆرەكانى ترى كشتوكاڵى گرتووەتەوە و لەناوى بردوە. . هەر بەپێى وتەى سەرچاوەكە، شەپۆلە كولـلەكە بەرەو ناوچەكانى نيشتەجێبون لە ناوەڕستى قەزاكە دەڕوات و ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێى لاى دانيشتوان دروست كردوە و داوا لە لايەنە تايبەتمەندەكان دەكەن ڕێوشوێنى پێويست بۆ بەرەنگاربونەوەى ئەو شەپۆلە كولـلە بگرنەبەر. . ئەو شەپۆلە كولـلە كە "كولـلەى بيابانى" پێ دەڵێن ترس و دڵەڕاوكێى لەدڵى دانيشتوانى ناوچەكانى خواروى عێراق دروستكردوە بەتايبەتى خاوەن مەڕوماڵات و بەخێوكەرانى گياندارە بەرهەمدارەكان، ئەوەش بەتايبەتى دواى ئەوەى كە چەندين گرتە ڤيديۆيى بڵاوكرايەوە كە ئەوە پيشان دەدەن شەپۆلى كولـلە ئاسمانى پارێزگاكانى موسەنا، زيقار و بەسرەى داپۆشيوە. [video width="640" height="352" mp4="https://www.nasnews.com/assets/uploads/2020/03/y2mate.com-جراد-في-البصرة-مع-الكورونا-اسراب-جراد-تصل-البصرة_M0lRJ9nUtpQ_360p.mp4"][/video] ئەم شەپۆلە كولـلەيە لەكاتێكدا ڤايرۆسى كۆرۆناش لە چەندين پارێزگاى عێراق بڵاوبوەتەوەو هاوڵاتيان لەوە دەترسن كە كولـلەكان ببنە هۆى گواستنەوەى ڤايرۆسەكە و زياتر تەشەنەسەندنى. . هەر لەو بارەيەوە "حەميد نايف" وتەبێژى وەزارەتى كشتوكاڵى عێراق بۆ "ناس" ئاماژەى بەوەدا، وەزارەت 19ی شوباتەوە دەزانێت كە شەپۆلێكى كولـلە گەيشتوەتە چەند وڵاتێكى هاوسێيى عێراق وەك "سعوديە، يەمەن و لوبنان"، چونكە ئەم وەرزە كاتى زۆربونى كولـلەيە و دەتوانێت لە يەك ڕۆژدا 150 كيلۆمەتر ببڕێت. . وتەبێژەكەى وەزارەتى كشتوكاڵى عێراق جەختیکردەوە کە لەگەڵ دەستەى هەرێميى بۆ بەرەنگاربونەوەى كولـلە پەيوەنديان كردوەو هەموو توانايەكيان خستوەتەگەڕ بۆ پاراستنى كشتوكاڵ و بەهەموو ڕێگەكان ئامادەكاريان كردوەو لەناوبەريان ئامادەكردوە بۆ بەرپەرچدانەوەى. . دەشڵێت، شەپۆلە كولـلەكە گەيشتوەتە پارێزگاكانى موسەنا، زيقار و بەسرە و وەزارەتى كشتوكاڵ بەهاوكارى لەگەڵ بەرگرى شارستانى پلانيان داناوە دەستبكەن بە لەناوبردنى، ئەويش سەرەتا  لە موسەنا و دواتر لەناوچەى "لەحيس"ى سەربە پارێزگاى بەسرە.