کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بهڕێوهبهرایهتی تهندروستیی سلێمانی دەربارەی ماوەی مانەوە لە کەرەنتینەکاندا کە 14 ڕۆژە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بهگوێرهی زانیارییهكانیان ئهو ماوهیه بهس نییه و ماوەکە درێژدەکەنەوە. ، سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی زانیارییە نوێیەکان ماوەی کەرەنتینە لە جیهاندا زیادی کردووە و 14 ڕۆژ بەس نییە، بۆیە ئەو کەسانەی لە کەرەنتینە دوای (14) رۆژەکە دەنێردرێنەوە ماڵەوە، پێویستە (10) ڕۆژی دیكهش پابەندی رێنماییەکان بن. ، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر پێویست بێت لەو ماوەیەدا ئەو کەسانە بانگ دەکرێنەوە بۆ ئەنجامدانی پشکنینی زیاتر.