گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى ئەوانەى چاکبوونەتەوە 10 هێندەى مردووانە

ئامارى توشبووان و مردووانى کۆرۆنا لە ئێران بەرزبووەوە

2020.03.10 - 16:26
App store icon Play store icon Play store icon
ئامارى توشبووان و مردووانى کۆرۆنا لە ئێران بەرزبووەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى تەندروستى ئێران تۆمارکردنى 54 حاڵەتى نوێی گیانلەدەستدانى توشبوانى کۆرۆناى لە 24 کاتژمێردا ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەى ئەوانەى گیانیان لەدەستداوە 291 کەس بەرزبووەوە. . کیانوش جەهانپور، وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 881 حاڵەتى نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون، بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ 8042 حاڵەت بەرزبووەوە. . وتیشى، "هەروەها لە 24 کاتژمێرى ڕابردوودا 54 توشبووى کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە، بەوەش ژمارەى ئەوانەى گیانیانلەدەستداوە بۆ 291 کەس بەرزبووەوە. . بەوتەى وتەبێژى وەزارەتى تەندروستى ئێران، تا ئێستا 2731 توشبوو چاکبونەتەوە، ئەوەش 10 ئەوەندەى ژمارەى ئەوانەیە کە گیانیان لەدەستداوە.