گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قسەکردن لەسەر کۆرۆنا، ڕۆژنامەنوسێک لە چەمچەماڵ دەخاتە زیندانەوە

2020.03.10 - 12:50
App store icon Play store icon Play store icon
قسەکردن لەسەر کۆرۆنا، ڕۆژنامەنوسێک لە چەمچەماڵ دەخاتە زیندانەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ڕۆژنامەنوسێک لەشارى چەمچەماڵ خرایە زیندانەوە، دواى ئەوەى لە فه‌یسبوک ڕەخنەى لە کەرتى تەندروستى شارەکە گرتبوو لەبارەى رێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . پێشەوا شێخ رەئوف، ڕۆژنامەنوس کە دانیشتووى شارى چەمچەماڵە، لە چەند پۆستێکدا لە هەژمارەکەى خۆى لە فەیسبوک رەخنەى لە کەرتى تەندروستى چەمچەماڵ گرتووە، دواتر لەلایەن وەزارەتى ناوخۆوە دەستگیرکرا. . هەژار رەئوف براى پێشەوا بە ناس کوردى ڕاگەیاند "لە ڕۆژى یەکشەممەوە پێشەوا لەدەرەوەى بڕیارى دادگا دەستگیرکراوە، لەسەر ئەوەى قسەى لەسەر کەرتى تەندروستى چەمچەماڵ کردووە". . وتیشى "پێشەوا ڕۆژنامەنوسە و پێویست بوو بەپێی یاساى کارى ڕۆژنامەنوسى مامەڵەى لەگەڵدا بکرایە، کە بەپێی یاسا نابێت ڕۆژنامەنوس لەسەر ڕەخنەگرتن دەستگیر بکرێت، داوادەکەین بەزوترین کات ئازاد بکرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئازاد نه‌كرێت هه‌موو ڕێكارێكی یاسایی ده‌گرینه‌ به‌ر". . پێشەوا شێخ رەئوف سەرەراى کارى ڕۆژنامەنوسى، فەرمانبەرە لە بەرگرى و فریاکەوتنى سەر بە وەزارەتى ناوخۆ، بەوتەى قایمقامى چەمچەماڵ دەستگیرکردنى پەیوەندى بە رێکارەکانى وەزارەتى ناوخۆوە هەیە. . رەمەک رەمەزان قایمقامى چەمچەماڵ بە ناس کوردى ڕاگەیاند، پێشەوا بەبڕیارى وەزارەتى ناوخۆ دەستگیرکراوە و هۆکارەکەیان گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەى پابەندى بنەما سەربازییەکان نەبووە. . وتیشى "وەزارەتى ناوخۆ ڕەتیکردووەتەوە پێشەوا لەسەر داواى بەرێوەبەرایەتى تەندروستى دەستگیرکرابێت، بەرێوەبەرى تەندروستیش وتویەتى هیچى لەسەر نەماوە". . رەمەک رەمەزان باسى لەوەشکرد، بەپێى فەرمانێکى وەزارەتى ناوخۆ، هەر فەرمانبەرێکى وەزارەتى ناوخۆ کۆمێنتێکى نەشیاو یان شتێک لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دژى خزمەتگوزاریی دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێم بڵاوبکاتەوە، لێپرسینەوەى لەگەڵدا دەکرێت. .