گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى نوێ لەبارەى توشبووە نوێیەکەى سلێمانى زنجیرەى توشبووانى مامۆستا ئاینییەکەیە [تایبه‌ت] 

2020.03.10 - 11:13
زانیارى نوێ لەبارەى توشبووە نوێیەکەى سلێمانى زنجیرەى توشبووانى مامۆستا ئاینییەکەیە  [تایبه‌ت] 
ناس کورد-   وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان توشبوونى کەسێکى دیکەى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند، بەوەش ژمارەى توشبووان بۆ 15 کەس بەرزبووەوە کە یەکێکیان گیانى لەدەستداوە. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى، توشبووەکە کچێکى تەمەن (19) ساڵە و کچی نەخۆشێکی پێشووی کۆڕۆنایه‌ لەشاری سلێمانی. . هێرش سەلیم، جێگرى بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "توشبووەکە کچى یەکێک لەو کەسانەیە کە سەردانى مزگەوتى مەحوى کردووە و بەو هۆیەشەوە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا ببوو". . هەفتەى ڕابردوو مامۆستاى ئاینى ئەو مزگەوتە توشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوو بەهۆیەوە گیانى لەدەستدا، دواتریش دوو کەسى دیکەى نزیکى توشى ڤایرۆسەکە بوون. . هێرش سەلیم وتى "توشبووە نوێیەکە نەخۆى نە باوکى سەردانى ئێرانیان نەکردووە، توشبوونیان زنجیرەى توشبوونى مامۆستا ئاینییەکەیە". . وتیشى "کچە توشبووەکە دۆخى تەندروستى جێگیرە". . ڕاگەیاندنى توشبووە نوێیەکەى کۆرۆنا، دواى چەند کاتژمێرێک دێت لە تۆمارکردنى توشبوویەکى نوێ لە هەولێر. . درەنگانى شەوى ڕابردوو وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "کەسێکى تر لە هەولێر توشى کۆرۆنا بووە کە خوێندکارێکى تەمەن 25 ساڵانە و لە ئێران گەڕاوەتەوە". . ئاماژەى بەوەشکردبوو، ئەو کەسە پێشتر لە سلێمانى کەرەنتین کرابوو. . بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، لەکۆى سێ هەزار و 15 کەس لە 29 شوێنی جیاواز کەرەنتین کراون، لە ئێستادا تەنها هەزار و 14 کەس لە کەرەنتینەکان ماونەتەوە. دواى ئەوەى لە دوو هەفتەی رابردوودا دوو هەزار و یەک کەس لە کەرەنتینەکان دەرکران. .