گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نهێنى چاکبوونەوەى هەزاران توشبوو ئاشکرادەکرێت

پزیشکەکان چۆن چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا دەکەن لەکاتێکدا هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە؟

2020.03.10 - 11:27
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکەکان چۆن چارەسەرى توشبووانى کۆرۆنا دەکەن لەکاتێکدا هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هەوڵى پزیشکەکان لەسەرتاسەرى جیهان ژیانى زۆرێک لە توشبووانى کۆرۆنایان ڕزگارکردووە، سەرەڕاى نەبوونى هیچ ڤاکسینێکى تایبەت بەچارەسەرى ئەو ڤایرۆسە. . لەگەڵ بەرزبوونەوەى ژمارەى توشبووان و گیانلەدەستدان، رۆژانە ژمارەى ئەو کەسانەى کە چاکدەبنەوە روو لە زیادبوونە، بەڵام چۆن پزیشکەکان دەتوانن ژیانى ئەو کەسانە رزگاربکەن سەرەڕاى نەبوونى چارەسەرى ڤایرۆسەکە؟. . لێکۆڵینەوەیەکى نوێ کە لە گۆڤارى پزیشکى بەریتانى (لانسیت) بڵاوکراوەتەوە رێگەچارەى پزیشکەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ توشبووانى کۆرۆنا ئاشکرادەکات، بۆ لەناوبردنى ڤایرۆسى کۆڤید-19 پێش ئەوەى بەتەواوى کاریگەرییەکانى لەسەر جەستەى توشبووەکان دەربکەوێت و ببێتە هۆى گیان لەدەستدانیان. . کریستینا کروسەرز، پزیشکى پسپۆڕى سییەکان و چاودێرى چڕ کە یەکێکە لەو پزیشکانەى چاودێرى توشبووانى کۆرۆنا دەکات دەڵێت توێژینەوەیەکیان کردووە بۆ وەڵامدانەوەى ئەو پرسیارەى کە چۆن بەشێک لە توشبووەکان چاکدەبنەوە جیاواز لەوانەى دیکە، هەرچەندە رێکخراوى تەندروستى جیهانى دەڵێت هیچ چارەسەرێک نەدۆزراوەتەوە. . کریستینا کە مامۆستایە لە زانکۆى واشنتن ئاماژەى بەوەکردووە، بەشداربووانى توێژینەوەکە چاودێرى ئەو نیشانانەیان کردووە کە هەڕەشە لە ژیانى توشبوەکان دەکات لە جەستەیاندا،لەبەرانبەردا چارەسەرى پێویستیان دیاریکردووە بۆ زاڵبوون بەسەر هەریەکێکیاندا، دیارترین هەڕەشەش بۆ سەر ژیانى ئەو کەسانە پوکانەوەى سییەکانە دواى ئەوەى توشى ڤایرۆسەکە دەبێت، بۆیە زۆربەى چارەسەرەکان پێدانى ئۆکسجینە بە نەخۆشەکان. . توێژینەوەکە لەسەر 52 نەخۆش ئەنجامدراوە کە نیشانەى جیاجیان هەبووە و بەدرێژایی 28 رۆژ چاودێرى بارودۆخیان کراوە، ئەنجامەکان تۆمارکردنى ژمارەیەکى گەورەى مردنیان دەرخستووە لەوانەى بەهۆى هەوکردنى توندى سییەوە دەیانناڵاند و ڕەوانەى بەشى چاودێرى ورد کراون بۆ رزگارکردنیان کە ژمارەیان 32 نەخۆش بووە کە دەکاتە 61%، حاڵەتەکانى مردن لە هەفتەى یەکەمى ڕەوانەکردنیان بۆ چاودێرى ورد تۆمارکراوە. . پزیشکەکە دەڵێت، پزیشکەکان سەرکەوتوو نەبوون لە رزگارکردنى بەشێک لە نەخۆشەکان بەهۆى هەوکردنى سییەکانیانەوە. . پزیشکەکان هەوڵى زۆریانداوە بۆ ڕزگارکردنى نەخۆشەکان، بەڵام بەشێک لە جەستەى نەخۆشەکان وەڵامدانەوەیان نەبووە بۆ چارەسەرە ئاساییەکان، لەبەرئەوەى لە بنەڕەتدا لاوازن، ئەوەش دەبێتە هۆى ئەوەى هەوکردنى سییەکان بەخێرایی زیاد بکات، ئەوەش بەوتەى جیمس چالمرز، مامۆستا لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆى دندى لە ئوستکلەندا کە بەشدارى توێژینەوەکەى کردووە. . باسى لەوەشکرد، نەبوونى هیچ ڤاکسینێک تا ئێستا جێگەى نیگەرانییە بۆ سەرجەم پزیشکان، بۆیە سات بە سات لە ژورى چاودێرى ورد چاودێرى نەخۆشەکان دەکرێت و دەرمانى پێویستیان پێدەدرێت بۆ چارەسەرى سییەکانیان و کەمکردنەوەى هەوکردن و دەخرێنە ژێر ئۆکسیجى دەستکردەوە، لەبەرئەوەى ڤایرۆسەکە کاتێک هێرشدەکاتە سەر سییەکان قورسە نەخۆشەکە رێژەى پێویستى ئۆکسجینى دەستبکەوێت لەناو خوێندا بۆ پشتیوانى لە گورچیلە و جگەر و دڵ، لەو کاتەشدا یان راستەوخۆ دەمرێت یاخود بەشێک لە ئەندامەکانى دەمرێت کە مردنى هێواشى بەدوادا دێت. . بەوتەى ئەو پزیشکە، رێکخراوى تەندروستى جیهانى بەم دواییە شارەزاى نێودەوڵەتى ناردووەتە چین بۆ پشکنینى رێڕەوى چارەسەرى نەخۆشەکان و ئەو چارەسەرانەى پێیان دەدرێت و دەرکەوتووە، نزیکەى 5%ى توشبووان پێویستیان بە هەناسەدانى دەستکرد بووە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ڤایرۆسەکە، نزیکەى 15% توشبووان پێویستیان بە ئۆکسیجى زۆر هەبووە کە لەڕێگەى لولەیەکەوە لە لوتى نەخۆشەکەوە دەگەیەنرێت بە بۆرى هەناسەدانى. . رێگەى دیکەى چارەسەرى توشبووەکان لە چین، بەوتەى چارلز دیلا، کروز مامۆستاى پزیشکى سییەکان لە کۆلێژى پزیشکى زانکۆ ییل، بریتییە لە پەنابردن بۆ چارەسەرى میللى چینى  و بەکارهێنانى پلازما کە لە خوێنى چاکبووەکاندا هەیە و چاندنیان لە جەستەى توشبووەکان، کە یارمەتى بەشێک لە نەخۆشەکان دەدات بەڵام بەتەواوى چاکیان ناکاتەوە. . دەشڵێت، ئەو نەخۆشانەى، بەدەست نەخۆشى دیکەى وەکو بەرزى فشارى خوێن و شەکرە و نەخۆشییەکانى دڵ و هەناسەدان و شێرپەنجەوە ناناڵێنن و تەمەنیان زۆر نییە، جەستەیان وەڵامدەرەوەى بۆ چارەسەرەکان دەبێت، بەپێچەوانەشەوە توشبووەکە بەرێژەیەکى گەورە دەبێتە قوربانى کۆرۆنا. .