گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەى مردوانى کۆرۆنا چوار هەزار کەسى تێپەڕاند

2020.03.10 - 08:51
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەى مردوانى کۆرۆنا چوار هەزار کەسى تێپەڕاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وڵاتانى جیهان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ کۆنترۆڵکردنى ڤایرۆسى کۆرۆنا تا زیاتر بڵاونەبێتەوە، ئەوەش لەڕێگەى توندکردنى ڕێوشوێنەکانى خۆپارێزییەوە، لەکاتێکدا ژمارەى ئەو کەسانەى بەهۆى ڤایرۆسەکەوە گیانیانلەدەستداوە چوار هەزار کەسى تێپەڕاندووە. . ئەمڕۆ (سێشەممە) لە چین تەنها 19 حاڵەتى نوێ ڕاگەیەنراوە، لەگەڵ تۆمارکردنى 17 حاڵەتى گیانلەدەستدان، ئەوەش بەپێی ئامارەکانى لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى ئەو وڵاتە. . ئەو ژمارەیە کەمترینە لەوکاتەوە کە حکومەت لە سەرەتاى ئەمساڵەوە توشبووانى ڤایرۆسەکە تۆماردەکات. . سەرجەم توشبووە نوێیەکانى چین لەشارى وهانى شوێنى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە، جگە لە دوو حاڵەت کە گەشتیار بوون. کۆى ژمارەى مردووانیش لەو وڵاتە گەیشتە 3136 کەس. .