گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەسەڵاتى داخستنى هەر شوێنێک درایە وەزارەتى تەندروستى

چوار بڕیار لە لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم

2020.03.09 - 21:53
App store icon Play store icon Play store icon
چوار بڕیار لە لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا لە هەرێم

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا بە سەرۆکایەتى وەزیرى تەندروستى هەرێم کۆبووەوە و چوار بڕیارى دەرکرد. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى وەزارەتى تەندروستى، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە داوا لە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری بکرێت كە كەناڵە ئەهلییەكان ترس و تۆقاندن بڵاو نەكەنەوە و هەركەناڵێك هەر شتێكی نابەرپرسانەی بڵاو كردەوە، لێپرسینەوەی تووندی لەگەڵ بكرێت، هاوكات هەوڵبدرێت كەناڵە لۆكاڵییەكان زیاتر بایەخ بە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری خۆپارێزی لە كۆرۆنای نوێ بڵاو بكەنەوە. . لیژنەکە هەروەها بڕیاریداوە داوا لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی بکات كە دەرمان و پێداویستی پزیشكی زیاتر دابینبكات بۆ وەزارەتی تەندروستی و پێشنیارەكەش بە فەرمی رادەستكی رێكخراوەكە كرا. . بەپێی بڕیارێکى دیکەى لیژنەکە، لە هەندێك حاڵەتدا دەسەڵاتی ڕاستەوخۆ دەدرێتە وەزراتی تەندروستی بۆ هەركارێك كە پێویستبكات بە تایبەت بەداخستنی هەر شوێنێك. . لە بارەی دەوامی فەرمانگە و بەڕێوبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەكانەوە، لیژنەی باڵای ڕووبەرووبوونەوەی كۆرۆنا بڕیاریداوە ، هەر بەڕێوبەرایەتییەك دەسەڵاتی تایبەت بەخۆی هەبێت بۆ چۆنیەتی كاركردن و بەڕێكردنی كارەكانیان. دواتر ئەو بڕیارانە بە گشتاندن ئاراستەیان دەكرێت.