گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پەرلەمانتارێکی ئێرانی: ڤایرۆسەکەى شاری گیلان لە ڤایرۆسەکەى شاری ووهان ناچێت

2020.03.09 - 21:34
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانتارێکی ئێرانی: ڤایرۆسەکەى شاری گیلان لە ڤایرۆسەکەى شاری ووهان ناچێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهروز بزورگ، ئەندامی لیژنەى ئاسایشی نیشتمانی و سیاسەتی دەرەوەى پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، بەپێی قسەکانی وەزیری تەندروستی، بەشێک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای گیلان زۆر جیاوازە لە ڤایرۆسەکەى شاری ووهان، ئەوەندە جیاوازن کە ڕەحمی بە پەرستارە 25 ساڵەکە نەکرد و یەکسەر کوشتی. . ئەوە لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سەعید نەمەکی، وەزیری تەندروستی ئێران بەشداری دانیشتنی لیژنەی تەندروستی پەرلەمانی ئێران و بەشێک لە پەرلەمانتارانی تری کرد. . شەهروز بزورگ دەشڵێت، "بەشێک لە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری قوم لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شاری ووهان جیاوازی هەیە، تائێستاش دیاری نییە کە سەرچاوەی ڤایرۆسی دووەم کوێیە؟"، شەهروز پێی وایە کە "سەرچاوەی ڤایرۆسە نادیارەکە چەکی بایۆلۆژی ئەمریکا بێت." . هەفتەیەک پێش ئێستا شارەزایان و زانایانی زانکۆکانی پەکین و شانگهای لە لێکۆڵینەوەیکدا گەیشتنە ئەو ئەنجامەى کە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ یاخود کۆڤید 2019 دوو جۆری هەیە، جۆری L و جۆری S، جۆری L زیاتر بەناوبانگە (70%)، بەڵام جۆری S کۆنترە. . لێکۆڵینەوەکە دەشڵێت، جۆری L زیاتر کوشندەیە و خێراتی دەگوازرێتەوە، ئەو زانایانە پێیان وایە کە "جۆری L لە سەرەتادا لە شاری ووهان خێراتر و باوتر بووە بەڵام دواتر بەرەو کەمبوونەوە چووە." . بەڵام تائێستا دیار نییە کە مەبەستی قسەى شەهروز بزورگ کە لە زاری وەزیری تەندروستییەوە کردوویەتی کام جۆری ڤایرۆسەکەیە. . بەپێی قسەکانی شەهروز بزورگ، ڤایرۆسەکە لە قومەوە گوازراوەتەوە بۆ گیلان، "گەشتیاران ڤایرۆسەکەیان لە قومەوە بۆ ئەو شارە گواستوووەتەوە، زیاتر لەوەش، پێش ئەوەی ئێران توشی ڤایرۆسەکە بێت، گەشتیار لە ئەفغانستان و پاکستان و ئیماراتەوە هاتوون بۆ ئێران و خۆشیان ئاگاداری توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە نەبوون." . بەپێی دواین ئاماری وەزارەتی تەندروستی ئێران کە ئێوارەى ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، ژمارەی توشبووان بە کۆرۆنا گەیشتووەتە حەوت هەزار و 161 کەس، هاوکات 237 کەسیشی گیانیان لەدەستداوە. . ژمارەکە لە بەرزبوونەوەی بەردەوامدایە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 595 حاڵەتی نوێی توشبوون و 43 حاڵەتی مردن تۆمارکراون. . زۆرترین توشبووان لە شارەکانی تاران، قوم، مازندەران، ئەسفەهان، گیلان، مەرکەزی، ئەلبەرز و قەزوینن. . لەم ڕۆژانەى دواییدا بڵاوبوونەوەى خێرای ڤایرۆسەکە لە هەردوو پارێزگای گیلان و مازندەران بووەتە مایەی نیگەرانی بەرپرسان، ئەنجومەنی نوێنەرانی گیلان لە پەرلەمان نامەیەکیان بۆ سەرۆکى پەرلەمان و وەزیری تەندروستی ناردووە و داوای هاوکاری بەپەلەیان کردووە بۆ ڕوبەڕوبوونەوەى ڤایرۆسەکە. . ئەو نوێنەرانە داوای کەرەنتینەکردنی پارێزگاکانیان دەکەن و دەڵێن، "هێشتا هاتن و چوون ئاسایی و کراوەیە." . لەگەڵ زیادبوونی توشبووانیش، بەرپرسانی تەندروستی ئێران دەڵێن کە "لوتکەى توشبوون لە دوو هەفتەى داهاتوودایە." . بە قسەى هومایۆن یوسفی، ئەندامی چاودێری پەرلەمانی کە ئەندامی ڕوبەڕوبوونەوەی کۆرۆنایە دەڵێت، "لەکاتی ئێستادا کەلوپەلی تەندروستی لە کەمبوونەوەدایە."