کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بە بۆنەی ساڵیادی ڕاگەیاندنی ڕێكکەوتننامەی 11 ئادار، حکومەتی هەرێم ڕۆژی چوارشەممەى کردە پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەتی ھەرێم. . هەر ئەمڕۆ حكومهتی ههرێمی كوردستان دهوامی فەرمی دامودهزگاكانی حكومهتی ههرێمی كوردستانی ڕاگرت بەڵام هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی ناگرێتەوە. . ئەمڕۆ دووشەممە، 9ی ئازاری 2020، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری دا بە ڕاگرتنی دەوام و بڕیارهكهش له ڕۆژی 12ی مانگەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 28ی مانگ بەردەوام دەبێت. . ڕاگرتنی دەوامی فەرمی دامودەزگاکان وەک ڕێکارێکە بۆ خۆپارێزی و ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشی کۆرۆنا.