گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەلى باباجان هەنگاوى کرداریی بۆ دامەزراندنى حزبێکى ڕکەبەرى ئەردۆغان دەستپێکرد

2020.03.09 - 20:17
App store icon Play store icon Play store icon
عەلى باباجان هەنگاوى کرداریی بۆ دامەزراندنى حزبێکى ڕکەبەرى ئەردۆغان دەستپێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- عەلى باباجان، جێگرى پێشووى سەرۆکوەزیرانى تورکیا و هاوپەیمانى پێشووى نزیک لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، داواى دامەزراندنى حزبێکى سیاسی نوێی بۆ ڕکابەرى پارتى داد و گەشەپێدان پێشکەشى دامەزراوە پەیوەندیدارەکان کرد. . باباجان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵى فۆکسى تورکى وتى، "تورکیا پێویستى بە سەرەتایەکى نوێیە بە ئامانجى چاکسازیی و پتەوکردنى سەروەرى یاسا و دیموکراتیەت". . ئەو هەنگاوە دواى هەشت مانگ دێت لە دەستلەکارکێشانەوەى باباجان لە ئەکەپە، بەهۆى بوونى ناکۆکى قوڵ لەبارەى سیاسەتەکانى ئەکەپە و جموجۆڵەکانى بۆ دامەزراندنى حزبێکى نوێ. . باباجان ئەندامى دەستەى دامەزرێنەرى ئەکەپە بوو لەساڵى 2002، ماوەیەک وەزیرى ئابورى پاشان دەرەوە بوو، پێش ئەوەى ببێتە جێگرى سەرۆکوەزیران لە ساڵانى 2009-2015. . ئەمە دووەم هاوپەیمانى پێشووى ئەردۆغانە کە حزبى نوێ بۆ رکەبەرى ئەکەپە دابمزرێنێت، لەچەند مانگى ڕابردوودا ئەحمەد داود ئۆغڵو سەرۆکوەزیرانى پێشووى تورکیا حزبێکى نوێی ڕاگەیاند.