گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامەى حزبوڵا: مانەوەى عەبدولمەهدى لە پۆستەکەى پێویستى بە سێ ڕەزامەندییە

2020.03.09 - 18:14
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژنامەى حزبوڵا: مانەوەى عەبدولمەهدى لە پۆستەکەى پێویستى بە سێ ڕەزامەندییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەى ئەخبارى لوبنانى نزیک لە حزبوڵا بڵاویکردەوە، گەڕان بەدواى جێگرەوەى عادل عەبدولمەهدى بەردەوامە و بەشێوەیەکى گشتى دوو بژاردە تاوتوێدەکرێت، مانەوەى عەبدولمەهدى یان گەڕان بەدواى جێگرەوەیدا. . ڕۆژنامەکە ئەمڕۆ دوو شەممە، 9ى ئادارى 2020 لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، دوو هێڵى هاوتەریب هەن بۆ جێبەجێکردنى بژاردەى یەکەم، مانەوەى عەبدولمەهدى وەک سەرۆکوەزیرانى کاربەڕێکەر تا ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەخت، دوبارە ڕاسپاردنەوەى عەبدولمەهدى بەتایبەتى لەلایەن فراکسیۆنى بنیادنانەوە، بەڵام ئەوە پێویستى بە سێ ڕەزامەندییە. . یەکەم: ڕەزامەندى عەبدولمەهدى و فشار خستنەسەرى بۆ گەڕانەوەى لەلایەن لایەنە سیاسیەکانەوە، ئەگەر گفتوگۆکانیش بۆ جێگرەوەیەکى بۆ عەبدولمەهدى ڕێککەوتنى لێکەوتەوە ئەوا خۆى سەرپشک بکرێت و گەر شکستیشى هێنا ئەوا لایەنە سیاسیەکان بۆ ئەو بگەڕێنەوە بەتایبەت بەمدوایانە هەندێ نەرمى نواندووە. . دووەم: هەوڵى لایەنەکان بۆ ڕازیکردنى نەجەف، چونکە کاتێک مەرجعیەت داواى لە لایەنە سیاسیەکان کرد پێداچونەوەیان بەپاڵپشتیکردنى عەبدولمەهدیدا کرد، ئەوەش دواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان لە شارەکانى عێراقدا لە کۆتایى ساڵى ڕابردوودا، کە عەبدولمەهدى خێرا دەستى لەکارکێشایەوە. . بەپێی ڕاپۆرتەکە، بۆ بەدەستهێنانى پشتیوانى مەرجەعیەت چەند بۆچونێک هەیە، هەندێک پێیانوایە نەجەف دەستوەردانى ئەرێنى و نەرێنى لە ڕاسپاردن و پێکهێنانى کابینەکەدا ناکات و ئەوەى بۆ لایەنە سیاسیەکان بەجێهێشتووە، هەندێکى تریش پێوایە ئەو هەڵوێستەى مەرجەعیەت بۆ دووبارە ڕاسپاردنى عەبدولمەهدى وەکو خۆى نامێنیتەوە و گۆڕانکارى بەسەردا هاتووە. . سێیەم: شەقام و خۆپیشاندەران کە لە سەرەتاى مانگى ئۆکتۆبەرى ڕابردووەوە دەستیپێکردووە لەگەڵ لایەنگرانى سەدر، توڕەبوون لە پێکهاتەى حکومەت بەپاڵپشتى سەدر دەبێتە هۆى ڕوبەڕووبونەوەى ئەوانەى کە پشتیوانى مەهدى دەکەن، ئەوکات بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ شەقامدا لەگەڵ سەدرا ڕێکبکەون و بەپێى چەند زانیاریەکی ڕۆژنامەکە، وەرگرتن و ڕەتکردنەوەى ڕەزامەندى لە شەقام پەیوەندى بە تێگەیشتنى لایەنە سیاسیەکانەوە هەیە و بۆ بەکردارکردنى پاڵپشتیکردنى عەبدولمەهدى لە شەقامەوە، هەرەوەها پەیوەستە بە بەرکەوتەى سەدر و ڕەوتەکەیەوە لە ڕێکەوتنەکاندا. . هەر بەپێی ڕۆژنامەکە، بژاردەى دووەم پەیوەندى بە دۆزینەوەى جێگرەوەیەکە بۆ عەبدولمەهدى و گەڵاڵەکردنى ئەو ناوانەى کە لە چەند کۆبونەوەیەکى دواى وازهێنانى عەلاویدا خراوەتە بەرباس بەتایبەت لەوانە مستەفا کازمى و کاندیدى پێشووى فەتح و چەند ناوێکى تر بۆ ئەوەى ڕێکەوتنى لایەنەکانى تریشى لەسەر وەربگیردرێت بەتایبەت کورد و سوننە.