کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم جەختیکردەوە کاروباری ئەو وەزارەتانە ڕاناگیرێت کە پەیوەندییان بە ژیانی ڕۆژانەى خەڵکەوە هەیە و دابەشکردنی موچەش بەردەوام دەبێت سەرباری ڕاگەیاندنی پشوی فەرمی لە دامودەزگاکانی حکومەت. . وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەى نەخۆشی کۆرۆنا، ئەمڕۆ حكومهتی ههرێم دهوامی فەرمی دامودهزگاكانی حكومهت ڕاگرت بەڵام هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی ناگرێتەوە، بڕیارهكهش له ڕۆژی 1یی مانگەوە دەستپێدەکات و تاوەکو 28ی مانگ بەردەوام دەبێت. . هەرچەندە لە بڕیارەکەدا ئاماژە بە بەردەوامی یاخود ڕاگرتنی دەوامی بانکەکان نەدراوە، بەڵام سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارییەوە بە ناس کوردی وت، "بانکەکان بەردەوام دەبن لە دابەشکردنی موچە و ڕاناگیرێت و هیچ کێشەیەک دروست نابێت." . تاوەکو ئەمڕۆ دووشەممە، 15 کەس لە هەرێمی کوردستان توشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، 13یان لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستداوە و ئەوی تریان چاکبووەتەوە.