گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا وەزارەتى کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی تایبەتی دەرکرد

2020.03.09 - 15:26
بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا وەزارەتى کشتوکاڵ چەند بڕیارێکی تایبەتی دەرکرد
 ناس کورد-     وەزارەتى  كشتوكاڵی هەرێم بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بڕیاریدا هاوردەكردن و مامەڵەكردن بە ئاژەڵ و باڵندە و ماسیی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكان قەدەغە بکرێت.  .  ئەمرۆ (دووشەممە، 9ی ئادارى 2020) لە راگەیەندراوێكدا،  وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ پاراستنی هاووڵاتیان لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چەند بریارێکى دەرکرد. . بڕیارەكانیش بریتین لە: . - جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندو و پەلەوەر و هەموو بەرهەمەكانیان بە شێوەی نایاسایی لە وڵاتانی دەوروبەر. . - جەختكردنەوە لە قەدەغەكردنی  هاوردەكردنی جگەری مریشك و هەموو جۆرە قیمەیەك. . - قەدەغەكردنی هاوردەكردن و مامەڵەپێكردنی ئاژەڵ و باڵندە و ماسی جوانی لە شوێنە گشتیی و قەرەباڵغەكانی ناو بازاڕەكانی كوردستان. . - سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی سەربڕخانە فەرمیەكان قەدەغەكراوە و پێویستە ئاژەڵی  سەربڕدراو مۆری فەرمی سەربڕخانە فەرمیەكانی لەسەربێت. .