گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سه‌رۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ بلاسخارت تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات

2020.03.09 - 14:19
سه‌رۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ بلاسخارت تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات
ناس كورد- سه‌رۆككۆماری عێراق له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ شاری به‌غدا پێشوازیكرد له‌ بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق كرا. . له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراقدا ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆككۆماری عێراق له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، تاوتوێی ڕه‌وشی گشتی وڵاتی عێراق و ئه‌و خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌ ئاشتییانه‌ كرا كه‌ له‌ شاره‌كانی عێراق به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نوێنه‌ره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پشتیوانی و پشتگیری رێكخراوه‌كه‌ی دوپات كرده‌وه‌ بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق خراوه‌ته‌گه‌ڕ". . به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تێك كردۆته‌وه‌ كه‌ گوزارشت له‌ ئیراده‌ی عێراقییه‌كان بكات و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داواكارییه‌كانیان بێت بۆ ژیانێكی ئازاد و سه‌ربه‌رزانه‌. . هاوكات به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گه‌شه‌پێدان به‌ هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان عێراق و رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كرایه‌وه‌ به‌تایبه‌ت له‌ بواری ته‌ندروستیدا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. .