گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چین و کۆریاى باشور لەکۆنترۆڵکردنى کۆرۆنا نزیکبونەتەوە

2020.03.09 - 09:28
App store icon Play store icon Play store icon
چین و کۆریاى باشور لەکۆنترۆڵکردنى کۆرۆنا نزیکبونەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- هەر یەکە لەحکومەتى چین و کۆریاى باشوور هەواڵی مژدەبەخەش لەبارەی بارودۆخى مردن و توشبوون بەڤایرۆسى کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە و ڕایانگەیاندووە کەمبوونەوەی ژمارەکان بونەتە مایەى دڵخۆشى و ئومێد. ، لەدوینێوە و دوو ڕۆژ بەدواى یەکدا لەهەرێمى هۆبى حاڵەتەکانى توشبوون کەمیى کردووە و لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا تەنها 36 حاڵەتى توشبوون تۆمار کراوە ئەوەش لەشارى ووهان کە سەرچاوەى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسەکەیە. ، تا دوێنێى یەک شەممە، ژمارەى مردووان لە چین بەڤایرۆسى کۆرۆنا گەیشتووەتە  سێ هەزار و 119 کەس. ، لیژنەى تەندروستى نیشتیمانى چین ڕایگەیاندووە، دوێنێ یەک شەممە 40 حاڵەتى توشبوون تۆمار کراوە و ئەوەش لەچاو ڕۆژێک پێش ئەوە واتا ڕۆژى شەممە کەمیى کردووە چونکە لە ڕۆژى پێشوودا 44 حاڵەت تۆمار کراوە ئەوەش نزمترین ئاستى تۆمار کردنە لەو کاتەوەى کە ڤایرۆسەکە بڵاو بووەتەوە. ، زۆربەى حاڵەتە نوێێەکانیش لەهەڕێمى هۆبى و شارى ووهان تۆمار کراون و تەنها چوار حاڵەتیان لەدەرەوەى ئەو ناوچەیە تۆمار کراوە ئەوانەش لەئێرانەوە گەڕاونەتەوە. ، بەپێى ئامارەکان لەئێستادا ژمارەى توشبووان بەڤایرۆسەکە لەچین دا گەیشتووەتە 80 هەزار و 735 کەس. ، هاوکات ناوەندى بەرەنگارى نەخۆشییەکان و خۆپاراستنى کۆریاى باشوور ڕایگەیاندووە، ئەمڕۆ دووشەممە 69 حاڵەتى توشبوون بەڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و بەوەش ژمارەى توشبووان لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە حەوت هەزار و 382 کەس. ،  ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ یەک شەممە کۆریای باشور 93 حاڵەتى تۆمار کرد و ئەمەش ئومێدى دروستکردووە کە لەماوەى 10 ڕۆژى ڕابردوو نزمترین ئاستى توشبوون لەکۆریادا تۆمار کراوە.