گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەوت پارێزگاى گرتووەتەوە

 کۆرۆنا گەمارۆى پارێزگاکانى عێراق دەدات

2020.03.08 - 23:41
App store icon Play store icon Play store icon
 کۆرۆنا گەمارۆى پارێزگاکانى عێراق دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   بڵاوبوونەوەى زیاترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمى کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ بەگشتى نۆ توشبووى دیکە تۆمارکران، بەوەش ژمارەى توشبووەکان بۆ 60 حاڵەت بەرزبووەوە. . جگە لە هەرێمى کوردستان کە ڤایرۆسەکە سنورى هەردوو پارێزگاى سلێمانى و هەولێرى گرتووەتەوە، ڤایرۆسى کۆرۆنا لە حەوت پارێزگاى ناوەڕاست و باشورى عێراق بڵاوبووەتەوە کە بریتین لە (بەغدا، ئەنبار، میسان، موسەننا، زیقار، نەجەف، کەربەلا). . دانیشتوانى گوندێکى میسان کەرەنتین کران . حکومەتى خۆجێی پارێزگاى میسان ئاشکرایکرد، ئەو گوندەى توشبویەکى ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا تۆمار کرا بەتەواوەتى کراوە بە کەرەنتین، پارێزگاى نەینەواش سەرجەم ڕێگەکانى چونە ناو شارى موسڵى داخست. . حکومەتى خۆجێی میسان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردوەتەوە، ڕێنمایى دەرکراوە بۆ کەرەنتینکردنى گوندى "ئەبو جەسانە" لەماڵەکانى خۆیانداو ئەو گوندە شوێنى ئەو هاووڵاتیەیە کە بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانى لەدەستداوە و لایەنە تایبەتمەندەکان سەرجەم ڕێو شوێنە پێویستیەکانیان گرتوەتەبەر. . هەر بەپێى له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، هێزێکى پۆلیسى میسان نێردراوەتە ناحیەى سەلام بۆ پشتگیرکردنى ڕێوشوێنەکان، بەڕێوەبەرى ناحیەکەش دەوامى فەرمى لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەکانى حکومەتدا ڕاگرتوە و تەنها ئەوانەى گرنگن دەوامیان تێدا دەکرێن ئەوەش بەڕێژەیەکى دیاریکراو. . پێشتر پیاوێک لە گوندی"ئەبو جەسانە" کە توشبوى کۆرۆنا بوو گیانى لەدەستدا و تەرمەکەشى بە سەرپەرشتى تیمێکى پزیشکى لەقوڵى 4 مەتر و دور لە شوێنى نیشتەجێبون نێژرا. . رێگاکانى چوونە موسڵ داخران . حکومەتى ناوخۆیى پارێزگاى نەینەوا ئاشکرایکرد، چەند ڕێوشوێنێکى نوێ بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا گیراوەتەبەر و سەرجەم ڕێگەکانى هاتنە ناو شارى موسڵ داخراون ئەوەش بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا. . هەروەها جەختکراوەتەوە کە سەرجەم کافتریا و قاوەخانەکان بۆ ماوەى 15 ڕۆژ دادەخرێن و هەرکەس سەرپێچى لەو ڕێنماییانە بکات دەدرێتە دادگا،  داواش لە هاوڵاتیانى پارێزگاکە دەکات پابەندى ڕێوشوێنەکانى خۆپاراستن بن. . یەکەم حاڵەت لە موسەننا . فەرمانگەى تەندروستى موسەننا تۆمارکردنى یەکەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا ڕاگەیاند، كە گەنجێکە و تەمەنى لە سییەکاندایە. . عون هانى، بەرێوەبەرى فەرمانگەکە لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، ئەو گەنجەى توشى ڤایرۆسەکە بووە، بەم دواییانە سەردانى کەربەلاى کردووە و دانیشتووى قەزاى خزرە و ڕەوانەى نەخۆشخانەى حسێنى فێرکارى کراوە لە شارى سەماوە. . سێیەم حاڵەت لەکەربەلا . لە پارێزگاى کەربەلا ئەمڕۆ سێیەم حاڵەتى توشبوونى بە ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمارکرا، کە کەسێکە و لەو ژنەوە تووش بووە کە دوو رۆژ لەمەوبەر گیانى لەدەستدا. . فەرمانگەى تەندروستى کەربەلا له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگەیاند، توشبووەکە کارمەندى بەشى خزمەتگوزاریی بنکەى زەهرایە بۆ نەخۆشییە هەناوییەکان لە شارى ئیمام حوسێنى پزیشکى، لەو ژنەوە توش بووە کە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لەو شوێنە بووە. .