گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترسم هەیە کە بەتەنها دەچمە دەرەوە

لەهەر کاتژمێرێکدا چوار ژن لەهیندستان دەستدرێژى سێکسیان دەکرێتە سەر

2020.03.08 - 22:18
App store icon Play store icon Play store icon
لەهەر کاتژمێرێکدا چوار ژن لەهیندستان دەستدرێژى سێکسیان دەکرێتە سەر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ژنێکى هیندى بەئازارەوە باس لەنەهامەتیەکانى ئەو چرکەساتانە دەکات کە هەوڵى دەستدرێژیکردنە سەری دراوە، ئەوەش بارودۆخى خراپى ژنان دەردەخات کە بەپێى ئامارەکان لەهەر ڕۆژێکدا 90 ژن لەو وڵاتەدا دەستدرێژى سێکسى دەکرێتە سەریان. . بەگوێرەى ڕاپۆرتێکى کەناڵى سکاى نیوز، ڕێژەى دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و لاقەکردنیان لەهیندستان زیادى کردووە و لەهەر کاتژمێرێکدا چوار ژن دەستدرێژى دەکرێتە سەریان لەو وڵاتەدا. . شرێبرنا یەکێکە لەو ژنانەى کە چوار ساڵ پێش ئێستا لەهەوڵێکى دەستدرێژیکردنە سەرى ڕزگارى بووە بەکەناڵەکەى وتووە، دواى ئەو ڕوداوە زیاتر بەوریاییەوە لەهەموو شوێنێکى وڵاتەکەى مامەڵە دەکات و ترسى لەوە هەیە بەتەنها بسوڕێتەوە. . شرێبرنا کە چوار ساڵ لەنێو شەقامەکانى نیودەلهیدا لەلایەن پیاوێکەوە هەوڵى دەستدرێژیکردنە سەرى درا لەئێستادا باس لەوە دەکات کاتێک لەماڵەوە دەردەچێت بۆ بازاڕ یاخود بەرەو زانکۆ دەچێت ترسێکى زۆرى دەکەوێتە دڵەوە و پێیخۆشە پارێزگارى لێ بکرێت. . بەپێى ئەو ئامارانە لەبارەى دەستدرێژیکردنە سەر ژنانەوە لەهیندستان بڵاوکراوەتەوە، لەڕۆژێکدا 90 حاڵەتى دەستدرێژیکردنە سەر ژنان واتا 4 ژن لەماوەى کاتژمێرێکدا دەستدرێژیان دەکرێتە سەر. . لاى خۆشیەوە ڕانجنا کۆمارى ژنە چالاکى هیندى بەکەناڵەکەى ڕاگەیاندووە، بەهێزى پیاوان زیاتر لەژنان و دەسەڵاتدارێتیان و دروستکردنى ترس و دڵەڕاوکێ لەلای ژنان واى کردووە زیاتر گوێڕاڵى پیاوان بن و بەو هۆیەشەوە تاوانەکانیان دەرهەقیان ڕوو لەبەرزبونەوە بکات. . باسى لەوەش کردووە، ئەو ژمارانەى کە حکومەت لەبارەى دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و لاقەکردنیانەوە دەیانخاتەڕوو تەواوى نهێنیەکان و ڕاستیەکان نیە، ئەوەش بەهۆى هەندێک لەو کەیسانە ناگەن بەدادگا و دەزگا فەرمییەکان و بەشێکیشیان لەژێر پەردەى شەرەف و دابونەرێتدا دەشاردرێنەوە. . بەپێى یاساکانى هیندستان، هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر ژنان بەتوندوتیژى دژى ژنان دەژمێردرێت و سزاى قورسیان لەسەرە، بەڵام  بەپێى میدیاکان بوونى ئەو یاسایە ئاستى دەستدرێژییەکانى بۆ سەر ژنان کەمنەکردووەتەوە. .