گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوان لە سلێمانى و دانەیەکیان لە هەولێر

سێ تۆشبووی نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا

2020.03.08 - 22:02
App store icon Play store icon Play store icon
سێ تۆشبووی نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تیایدا ئاشكرای كرد "سێ تۆشبووی نوێی كۆرۆنا له‌ هه‌رێمی كوردستان تۆماركرا". .   وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، سێ توشبوى ترى ڤایرۆسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان تۆمار کراون کە دوانیان لەشارى سلێمانین و ئەوى تریان لەشارى هەولێرە. . وەزارەتی تەندروستی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەى کە لە کەرەنتینەکان بون 2918 کەس بوون لە 31 شوێنی جیاواز، لە ئێستادا تەنها 1128 هاوڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە و 1790هاوڵاتی دەرچون و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواوبونی ماوەی 14 ڕۆژ. . ئاماژە بەوەشکراوە، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو پشکنین بۆ 56 گۆمانلێکراو ئەنجامدرا، هەولێر 37 ، سلێمانی 18، دهۆك 1. کە لە نێویاندا 3 نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەییان پۆزەتیڤ دەرچوەو هەڵگری ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 ن. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى وەزارەتى تەندروستى، توشبووە نوێیەکان یەکێکیان ئافرەتێكی تەمەن 52 ساڵە و خوشکی توشبوەکەی دوێنێی شاری هەولێرە کە لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە لە کەرەنتین دانرابون، دوو توشبووەکەی تر پیاون و یەکێکیان تەمەن 53 ساڵ لە وڵاتی ئێران گەڕاوەتەوە و کەرەنتین کرابوو ئەوەی دیکەیان تەمەنى 52 ساڵە و بەرکەوتوی توشبوەکەی شاری سلێمان بوو کە گیانی سپارد. . بەتۆمارکردنى ئەو سێ حاڵەتە، کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بۆ 13 حاڵەت بەرزبووەوە، لەنێویاندا یەک مردن هەیە و یەک توشبووش چاکبوەتەوە. .