کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- وهزارهتی تهندروستی عێراق راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا ئاماژهی بهوه كرد "شهش كهسی تر توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون". . . وەزارەتى تەندروستى عێڕاق راگهیهندراوێكی بڵاوكردهوه و تیایدا ئاماژه بهوه دهكات، بەپێى پشکنینە تاقیگەییەکان دڵنیابونەتەوە لە 6 حاڵەتى ترى توشبوو بە ڤایرۆسى کۆرۆنا. . رونیشکراوەتەوە، توشبوی نوێ لە پارێزگاکانى "موسەنا، ئەنبار، زیقار، نەجەف، بەغدا و میسان" تۆمار کراون. . وەزارەتى تەندروستى عێراق تەئکیدیشى کردوەتەوە، سەرجەم ڕێوشوێنە پێویستەکان گیراوەتە بەر بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو توشبوانەدا و پێشکەشکردنى خزمەتگوزارى پێویست بۆیان. . بە تۆمارکردنى ئەو 6 حاڵەتەش کۆى گشتى توشبوانى تۆمارکراو لە عێراقدا گەیشتوەتە 64 حاڵەت کە تائێستا شەشیان گیانیان لەدەستداوە و چەند توشبویەکیش چاکبونەتەوە. .