کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی سلێمانی رایگهیاند "یهكێك لهو توشبووانهی شاری سلێمانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبۆتهوه و بهمزووانه نهخۆشخانه جێدههێڵێت". . سەباح هەورامى، بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ و دوێنێ پشکنین بۆ توشبوویەکى کۆرۆنا کراوە کە خوێندکارێکە و لە ئێران گەڕاوەتەوە و ئەنجامەکان نێگەتیف بووە و پاک بووە، لەچەند کاتژمێرى داهاتوودا بڕیارى کۆتایی لەو بارەیەوە دەدەین و نەخۆشخانە جێدەهێڵێت". . وتیشى "دوو هەفتەى داهاتوو یەکلاکەرەوە و هەستیارە، پێویستە هاووڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن و پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە". . سەباح هەورامى باسى لەوەشکرد، تەندروستى توشبووەکانى دیکەى کۆرۆنا جێگیرن و هیچ نیشانەیەکیان لێ دەرنەکەوتووە. . داواشى لەو کەسانە کرد کە لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە و هێشتا پشکنینیان بۆ نەکراوە، سەردانى نەخۆشخانەى عەلى ناجى بکەن بۆ ئەوەى پشکنینیان بۆ بکرێت، چونکە کەرەنتین ناکرێن، بەو پێیەى 14 ڕۆژەکەیان تەواو کردووە. . لەبارەى ڕاگرتنى دەوام لە سەرجەم فەرمانگەکان، سەباح هەورامى وتى "سبەینێ ئەنجومەنى وەزیران کۆدەبێتەوە، یەکێک لەپرسە سەرەکییەکان ڕاگرتنى دەوامە بەتایبەتى لە سلێمانى، بەڵام ئەوە بڕیارى حکومەتە". . لە وەڵامى پرسیارێکدا لەبارەى ئەگەرى ڕاگرتنى هاتووچۆ لەناو شارى سلێمانى، سەباح هەورامى باسى لەوەکرد، بەپێی گەورەیی حاڵەتەکە بڕیار لەوە دەدەن، ئەئەگەر ژمارەکە زۆر نەبێت پێویست بەو رێوشوێنە ناکات. .