کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حکومەتى هەرێم ڕایگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا پشکنینى ورد و زیاتر بۆ سەرچاوەى ئاوى ماڵان دەکرێت و بەكارهێنانی كلۆر "ڕێکخراوەتەوە". . وەزارەتى شارەوانى لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بەمەبەستی بەدواداچوون و زانینی كوالێتی ئاوی هەولێر بە تایبەتی كە ئێستا ڤایرۆسی كۆرۆنا بووەتە مەترسی و ئەگەری بڵاوبوونەوەی لە رێگەی هۆكارە جیاوازەكانەوە هەیە، ئەمڕۆ ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار حبەشێوەیەكی مەیدانی سەردانی بەشی تاقیگەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی هەولێری كرد. . ئاماژە بەوەشکراوە، كارمەندانی بەشی تاقیكردنەوە جەختیان كردەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای كۆرۆنا بەكارهێنانی كلۆریان بەشێوەیەكی ستاندارد رێكخستووە و تیمەكانیان زیاد كردووە، دڵنیایی تەواویاندایە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار كە ئاوی هەولێر هیچ كێشەیەكی نییە و بەردەوام پشكنینی بایۆلۆجی و پشكنینی كیمیایی بۆ ئاوی بیرەكان و ئاوی ئیفراز دەكەن. .