کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- ئەمشەو هەڵمەتى ڕشتنى دەرمان لە ناو بازاڕ و شەقامەکانى سلێمانى دەستپێدەکات، بەمەبەستى پاراستنى هاووڵاتیان لە ڤایرۆسى کۆرۆنا. . هەڵمەتەکە كاتژمێر 10ی ئەمشەو لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستپێدەکات و قۆناغ بە قۆناغ زۆربەی شوێنەکان دەگرێتەوە. . لەشکر حەمید، سەرۆکی لیژنە ھاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند "كاتژمێر 10ی ئەمشەو تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگری شارستانی و شارەوانی و تەندروستی و ھاتووچۆ و لیژنە ھاوبەشەکان لەنێو بازاڕی سلێمانیەوە دەست دەکەن بە ھەڵمەتی دەرمان رشتن دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا" . . لاى خۆیەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند "له‌كاتژمێر 10ى ئه‌مشه‌وه‌وه، پرۆسه‌ى پاكژكردنه‌وه به‌ده‌رمانى پاكژكه‌ره‌وه له‌لایه‌ن تیمه هاوبه‌شه‌كانى ته‌ندروستی و به‌رگرى شارستانى به‌هاوكارى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆى سلێمانى جێبه‌جێ ده‌كرێت". . هەروەها شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه به‌گوێره‌ى توانا نه‌چنه ئه‌و شوێنانه پرۆسهكهى تیادا ئه‌نجام دهدرێتو هاوكات سه‌رجه‌م دوكانداره‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه ناو دوكانه‌كانیان پاكژ بكه‌نه‌وه. . رشتنى دەرمان لەرێگەى دوو تیمەوە دەبێت، تیمى یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م پاڵاسه‌وه به‌ره‌و شه‌قامى مامۆستایان و شه‌قامى بانه (زیله سوتاوه‌كه) و شه‌قامى پیره‌مێرد تا پاركى دایك، و ته‌واوی سه‌نته‌ری شار، تیمى دووه‌م هه‌ر له‌به‌رده‌م پاڵاسه‌وه به‌ره‌و شه‌قامى ئیبراهیم پاشا و سابونكه‌ران تا لاى سه‌راو له‌وێشه‌وه بۆ شه‌قامى گۆران، دواتر لهسهراوه بۆ شه‌قامى كاوه تا شه‌قامى چوارباخ و گه‌ڕانه‌وه بۆ لاى پاڵاس. .