گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەرگا بەرووى میوانى نەورۆزیدا دادەخات

2020.03.08 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژهەڵاتى کوردستان دەرگا بەرووى میوانى نەورۆزیدا دادەخات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- پارێزگاری کوردستان (سنە) ڕایگەیاند، بە مەبەستی دابینکردنی تەندروستی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا نەورۆزی ئەمساڵ میوانانی نەورۆزی وەرناگرن. . بە پێی ئاژانسی مێهرى ئێران، بەهمەن مورادنیا پارێزگاری کوردستان (سنە) ڕایگەیاندووە "خەڵکی کوردستان، میوان دۆست و میواندارێکی چاکن بەڵام بەهۆی دۆخی ئێستا بۆ پشووەکانی نەورۆزی ئەمساڵ ناتوانێت میوان و گەشتیاری نەورۆزی قبوڵ بکات". . وتیشى "بە مەبەستی ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بەرنامەی چڕوپڕ دەستیپێکردووە کە گرینگترینیان خۆبواردنە لە وەرگرتنی میوانی نەورۆزی". . مورادنیا جەختیکردەوە، بۆ پشووەکانی نەورۆزی ساڵی داهاتوو مۆڵەتى هەڵکردنی خێوەت یان دانیشتن لە پارکەکان و ناوچە گەشتیارییەکان بە هیچ کەسێک نادرێت. .