گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فڕۆکەخانەى سلێمانى دەرمانڕێژ کرا

بەڕێوبەرى فڕۆکەخانەی سلێمانی: ڕێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر داهاتى فڕۆکەخانەکە هەبووە

2020.03.08 - 17:20
App store icon Play store icon Play store icon
بەڕێوبەرى فڕۆکەخانەی سلێمانی: ڕێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر داهاتى فڕۆکەخانەکە هەبووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   هەڵمەتى ڕشاندنى دەرمانى پاکژکەرەوە لە فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ئەنجامدرا، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەکەش دەڵێت ڕێوشوێنەکانى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا کاریگەرى لەسەر گەشتەکان و داهاتى فڕۆکەخانەکە دروستکردووە. . تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى بە ناس کوردى ڕاگەیاند "سەرجەم بەشەکانى فڕۆکەخانەکە ئەمڕۆ تەعقیم کراوە، پڕۆسەکەش بەردەوام دەبێت لەکاتى پێویستدا". . وتیشى "فڕۆکەخانەکە چۆڵ ناکرێت، بەڵکو کاتى ڕشاندنى دەرمانى پاکژکەرەوە لەگەڵ کات و قەرەباڵغى فڕۆکەخانەکە دەگونجێنرێت، بۆ ئەوەى کاریگەریی لەسەر کاروبارەکانى فڕۆکەخانە دروست نەکات". . سەبارەت بە کاریگەریی رێوشوێنەکانى قەدەغەکردنى گەشتکردن لەسەر گەشتەکانى فڕۆکەخانە، تاهیر عەبدوڵا باسى لەوەکرد، بێگومان کاریگەرى هەبووە لەسەر گەشتەکان و داهاتى فڕۆکەخانەکە، بەڵام تا ئێستا زیانەکانیان نەخەمڵاندووە. . ئەوەشى خستەڕوو کە گەشتە ئاسمانییەکان بۆ ئێران و تورکیا و نەجەف وەستێنراوە. .