گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەخۆشی کۆرۆنا به‌راورد به‌ هۆکارەکانی دیکەی مردن لەجیهان ترسناک نییە

2020.03.08 - 16:40
App store icon Play store icon Play store icon
نەخۆشی کۆرۆنا به‌راورد به‌ هۆکارەکانی دیکەی مردن لەجیهان  ترسناک نییە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە، به‌راورد به‌و هەموو هۆکارانەی کە دەبنە هۆی مردنی مرۆڤ لە جیهاندا، ڤایرۆسی کورۆنا لە کۆتاییەکانی ڕیزبەندی ئەو هۆکارانەدا دێت. .  بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی"جیروالیزم پۆست"ی ئیسرائیلی، سەرباری ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا هەرایەکی گەورەی ناوەتەوە لە جیهان و بووەتە هۆکاری گیرۆدەبوونی دەیان هەزار کەس وگیانلەدەستدانی زیاتر لە سێ هەزار کەس و زیانگەیاندنی دەیان ملیار دۆلار بەئابوری جیهان، بەڵام ئەو نەخۆشییە بەراورد بە ژمارەیەک هۆکار و نەخۆشی دیکە لە پلەکانی دواوەی ڕیزبەندی ئەو هۆکارانەدایە کە دەبنە هۆکاری مردنی مرۆڤ لەسەر گۆی زەوی". . ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، جەڵتەی مێشک لە ساڵی 2017 زیاتر لە 17 مليۆن کەسی لە جیهاندا کوشتوە، به‌هۆی نەخۆشییەکانی شێرپەنجەش ساڵانە لە جیهاندا زیاتر لە 9 ملیۆن کەس گیانلەدەستدەدەن، نەخۆشی شەکرەش ساڵانە زیاتر لە 6 ملیۆن کەس بەهۆیەوە لە جیهان دەمرن". . بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلییە، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان و ئەو نەخۆشیانەی کەپەیوەندییان بە قەڵەویەوە هەیە ساڵانە زیاتر لە 11 ملیۆن کەس دەکوژن. . ئەوەشخراوه‌تە ڕوو، هەرچەندە جیهان لە ئێستادا زۆر پێشکەوتووە لە چارەسەرکردنی نەخۆشی ئیدز،بەڵام بەهۆی توشبوون بەو نەخۆشییەوە تەنها لە ساڵی 2017 زیاتر لە نۆ سەدو 42 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.   . ڕۆژنامەی جیروالیزم پۆست، ئاماژەی بە ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی کردوە، کە تیایدا ئاشکرای کراوە ساڵانە بەهۆی توشبوونی مرۆڤەکان بە نەخۆشی مەلاریا و هەڵامەتی وەرزییەوه‌ زیاتر لە یەک ملیۆن کەس گیان لەدەست دەدەن.  . هەروەها باسی لە مەترسییەکانی جگەره‌کێشان و پیسبوونی ژینگەی شارەکان  کردووە و جەختی کردوەتەوە کە ئەو دوو هۆکارە ساڵانە زیاتر لە 10 ملیۆن کەس دەکوژن. .  لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کەدیاردەی خۆکوشتن، توندوتیژی و ئاڵۆزییە سەربازییەکان لەسەرانسەری جیهان هۆکارن بۆ گیانلەدەستدانی نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار کەس. .