گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەو پیاوەى 40 ساڵ پێش ئێستا دپیلۆماتکارە ئەمریکییەکانى دەستگیرکرد و حزبوڵاى لوبنانى دامەزراند کۆرۆنا کوشتى

2020.03.08 - 16:01
ئەو  پیاوەى 40 ساڵ پێش ئێستا دپیلۆماتکارە ئەمریکییەکانى دەستگیرکرد و حزبوڵاى لوبنانى دامەزراند کۆرۆنا کوشتى
ناس کورد-   دوو ڕۆژ پێش ئێستا میدیاکانى ئێران بەشێوەیەکى ساردو سڕ مردنى بەرپرسێکى وڵاتەکەیان ڕاگەیاند و تەنها وەکو دیپلۆماتکارێک وەسفیان کرد کە بەهۆى کۆرۆناوە لەتەمەنى 68 ساڵیدا گیانى لەدەستداوە، بەڵام بەپێى بەدواداچونە میدیاکان  حوسێن شێخ ئیسلام یەکێک لە کەسایەتیە هەرە کاریگەرو سیاسى و سەربازییە باڵاکانى ئێران بووە کە ڕۆڵى گەورەى گیڕاوە لەچەندین ڕوداوى دیارى ئەو وڵاتەدا، بەتایبەت یەکێکە لەهۆکارەکانى تێکچوونى پەیوەندیەکانى ئێران و ئەمریکا بۆ ماوەى 40 ساڵە. ، ساڵى 1979 لەدواى شۆڕشى ئیینقلابى ئیسلامى ئێران سەرەتاى یەکەم دەرکەوتنى پڕ کاریگەرى شێخ ئیسلام بوو کە بەشدارى کرد لە هێرشکردنە سەر باڵێۆزخانەى ئەمریکا لە تاران و دەستگیرکردنى 52 دیپلۆماتکارى ئەمریکا لەتاران کە ئەو ڕوداوەش بووە هۆى دروستکردنى قەیرانێک لەپەیوەندییەکانى نێوان ئەمریکا و ئێران بۆ ماوەى 40 ساڵ کە تا ئێستاش بەردەوامە.   ، بەپێى ڕاپۆرتێکى بنکۆڵکارى ڕادیۆ فەردا کە گرنگى بەڕوداوەکانى ئێران دەدات، لەدواى شۆڕشى ئیسلامى و لەسەرەتاى ساڵى 1980 شێخ ئیسلام یەکێک بووە لەو گروپە پێنج کەسییەى کە بۆ سەرپەرشتى کردنى میلیشیا چەکدارەکانى سەر بەئێران لەلوبنان دامەزرا و دواتر لەسەر دەستى ئەوان و بەپاڵپشتى ئەو گروپە حزبوڵاى لوبنانیش  دامەزرێنرا. ، باس لەوەش کراوە، عەڕابى میلشیاکانى لوبنانى لەلایەن سێ سەرکردەى گەنجى سەر بەسوپاى پاسداران و پیاوانى ئاینیەوە بووە کە یەکێکیان شێخ ئیسلام بووە. ، لەساڵى 1980ەوە  تا شانزە ساڵ دەکرێتە جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئێران و لەو ماوانەشدا شێخ ئیسلام بەرپرس دەبێت لەداڕشتن و جێبەجێکردنى سیاسەتەکانى کۆمارى ئیسلامى ئێران لەو وڵاتانەى کە میلیشیاکانى حزبوڵاى لوبنانى تێدابووە. ، ساڵى 1997 شێخ ئیسلام دەکرێتە باڵیۆزى ئێران لەسوریا و تا شەش ساڵ لەپۆستەکەیدا بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەشدا کار بۆ پاڵپشتى کردنى میلیشیاکانى حزبوڵاى لوبنانى لەو وڵاتەدا دەکات. ، ساڵى 2003 شێخ ئیسلام دەکرێتە ڕاوێژکارى قاسم سولەیمانى و دواتریش ڕاوێژکارى خامنەیى بۆماوەیەکیش دەکرێتە ڕاویژکارى جەواد زەریفى، وەزیرى دەرەوەى ئەو وڵاتە. ، دوو ڕۆژ پێش ئێستا شێخ ئیسلام وەکو یەکێکى تر لەو هەشت بەرپرسە باڵاو کاریگەرەى کۆمارى ئیسلامى ئێران بەهۆى ڤایرۆسى کۆرۆناوە گیانى لەدەستدا.