گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاگەیەندراوێک لە دەستەی دەستپاکییەوە.. دەربارەی بوونی ئافرەتێک بە سەرۆکی دەستەکە

2020.03.08 - 14:24
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەندراوێک لە دەستەی دەستپاکییەوە.. دەربارەی بوونی ئافرەتێک بە سەرۆکی دەستەکە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- دەستەی دەستپاکی هەرێم لەبارەی دەنگۆی بوونی خانمێک بە سەرۆکی دەستەکە ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئەو هەواڵە دوورە لە ڕاستییەوە و هیچ ئاڵوگۆڕییەک ڕووینەداوە لە پۆستەکانی دەستەکەدا. ، لە ڕاگەیەندراوێكدا دەستەی دەستپاکی هەرێم بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتان کە تیایدا ووڵاتان رێز لە پێگە و شکۆى ئافرەتانیان دەگرن و هانیان دەدەن کە رۆلى کاراتریان هەبێت لەناو کۆمەڵگادا، لە بابەتێکى چەواشەکارى بێ بنەما لە ژمارەیەک پەیج و وێبسایت بڵاوکراوەتەوە کە گوایە ئافرەتێک فەرمانبەرى دەستەیە کراوەتە بەرێوەبەرى گشتى یا سەرۆکى دەستە". ، ئاماژە بەوەشکراوە: "ئێمە ئەم هەوالە رەتدەکەینەوە و ڕاى دەگەینین کە هیچ ئالوگۆریەک لە پۆستەکانى ناو دەستەى دەسپاکى رووى نەداوە، یاساى دەستە بە روونى میکانیزمى ئەو گورانکاریانەى دیارى کردووە کە بۆى ئەنجام دەدرێت". ، ئەمە لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ یەکشەممە 8ی مارس کە ڕۆژی جیهانی ئافرەتانە، لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە کە گوایە: "هاژە عومەر وەک بەڕێوەبەری نوێی دەستەی دەستپاکی هەرێم لەسەر پشکی پارتی دیموکراتی کوردستان دیاریکرا".