گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گومان دەکرێت میلیشیاکانى سەر بەتورکیا لە سوریا چەکی کیمیاویان دروستکردبێت

2020.03.08 - 13:59
App store icon Play store icon Play store icon
 گومان دەکرێت میلیشیاکانى سەر بەتورکیا لە سوریا چەکی کیمیاویان دروستکردبێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سوپاى سوریا ڕایدەگەیەنێت لەشارى سەراقیبى ناوچەى ئیدلیب دا دەستیانگرتووە بەسەر چەندین بۆمبى چێندراو کە مادەی کیمیاوى تێدایە و لەلایەن گروپە تیرۆریستیەکانى ناوچەکەوە دروستکراوە و چەندین جاریش بەکارهێنراوە. ، چەند ئەفسەرێکى سوپاى سوریا بەمیدیاکانى ڕوسیایان ڕاگەیاندووە، دواى کنە و پشکینینى چەند بۆمبێکى چێندراو کە لەماڵەکاندا دەستیان بەسەردا گرتووە، دەرکەوتووە ئەو مادە زەردەى کە خراوەتە ناو ئەو بۆمبانەوە بریتین لەمادەى کیمیاوى ژەهراوی و مادەکە لەشێوەى کلۆرە و لەلایەن گروپە تیرۆریستیەکانى ناوچەى ئیدلیبەوە بەکارهێنراوە. ، پێشتریش ناوەندى ڕوسى بۆ بەرژەوەندییە هاوبەشەکان هۆشدارى ئەوەیدا کە چەند گروپێک لەتیرۆریستان هەوڵى تەقاندنەوەى چەند بۆمبێکى چێندراویانداوە کە مادەى کیمیاوى تێدایە و بەوهۆیەشەوە چەند ئەندامێکیان ژەهراوى بووە و سەرکەوتوو نەبوون لەبەجێگەیاندنى کارەکەیاندا. ، لەماوەى نۆساڵى گرژى و ئاڵۆزییەکانى سوریادا چەندین جارە لەلایەن ڕێکخراوە نێو دەوڵەتیەکانەوە هەر یەکە لەسوپاى ئەسەد و گروپە تیرۆریستیەکانى ئەو وڵاتەوە بەبەکارهێنانى چەکى کیمیاوى لەژدى یەکتر تۆمەتبار دەکرێن کەبەوهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر لەخەڵکى ئەو وڵاتە بونەتە قوربانیى.