گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەبارەی نەمانی موچە بەهۆی کۆرۆناوە دڵنیایی دەدرێتە موچەخۆران

2020.03.08 - 13:11
App store icon Play store icon Play store icon
لەبارەی نەمانی موچە بەهۆی کۆرۆناوە دڵنیایی دەدرێتە موچەخۆران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   ڕاوێژکاری سەرۆکى حکومەتى عێراق بۆ کاروبارى دارایى دڵنیایى دەداتە فەرمانبەرانى عێراق کە سەرەڕاى دابەزینى نرخى نەوت لەچەند ڕێگایەکى ترەوە موچە دابین دەکرێت و موچەى فەرمانبەران هێڵى سورە و دەستى بۆ نابرێت. ، ئەمڕۆ یەکشەممە، 8ی ئاداری 2020، مەزهەر محمەد ساڵح، ڕاوێژکارى سەرۆکى حکومەتى عێراق بۆ کاووبارى دارایى بەمیدیاکانى ڕاگەیاند، بەهۆى دابەزینى نرخى نەوت لەبازاڕەکانى جیهاندا، حکومەت بیرى لەقەرزکردن لەدەرەوەى عێراق نەکردووەتەوە بۆ پێدانى موچە بەفەرمانبەران، چونکە ئەوە ئابورى عێراق دەکاتە بارمتە بەدەست وڵاتانى دەرەوە و قەبارەى قەیرانە ئابورییەکەش قورستردەکات. ، ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، حکومەت چەند ڕێگەیەکى لەبەردەستدایە بۆ دابین کردنى موچەى فەرمانبەرانى ئەوانەش ڕێگاى ئەمینن و ناکرێت بخرێنە مەترسییەوە. ، پێشتریش لەگەڵ بڵاوبونەوەى دەنگۆى دروستبوونى گرفت بۆ موچەی فەرمانبەرانى عێراق بەهۆى دابەزینى نرخى نەوتەوە، ساڵح جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، حکومەتى عێراق بڕواى تەواوى بەوە هەیە موچەى فەرمانبەران و خانەنشینانى هێڵى سورە و بەهیچ شێوەیەک ناخرێنە بەر مەترسییەکانەوە و بۆ ئەو مەبەستەش چەند ڕێو شوێنێک دەگرنە بەر بۆ دابین کردنى لەکاتى خۆیدا. ، هاتنە سەر خەتى ڕاویژکارى دارایى حکومەتى عێراق دواى ئەوە دێت، بەهۆى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا چەندین وڵاتى جیهاندا و گرتنە بەرى چەند ڕێوشوێنێک کاریگەرى هەبوو لەسەر چەند کەرتیک لەوانە بازاڕى نەوت و دابەزینى نرخەکەى .