کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی سەرۆکی ئەو باندەی ڕاگەیاند، کە پارەی مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار-یان لە سلێمانی دزی.
بەپێی ئه‌و زانیاریانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایكردووه، توانیویانه شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌رپه‌رشتیار و سەرۆکی ئەو بانده‌ی، مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان دزی بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، کە پێشتر بە تاوانی کوشتن سزای زیندانی هەتاهەتایی هەبووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه، ئه‌و كه‌سه ناوی (ش.م.ئ)هو سه‌رپه‌رشتیار و دوا كه‌سی ئه‌و بانده‌یه كه مووچه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شاریان دزی، دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی دیكه‌ی بانده‌كه، ئه‌وكه‌سه بۆ سنوری كه‌ركوك هه‌ڵهاتوه و دواتر له‌سنوری ناحیه‌ی قادر كه‌ره‌م خۆی حه‌شارداوه، كه شوێنی مانه‌وه‌یه‌تی.
ئاسایشی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی به‌هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی، ئۆپه‌راسیۆنێكیان ئه‌نجامداوه و توانیویانه ئه‌وكه‌سه ده‌ستگیربكه‌ن، "دواتر تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا ناوە".
ئەوەش ئاشكراکراوە، دەستگیرکراوەکە، پێشتر له‌سه‌ر تاوانی كوشتن به‌مادده‌ی 406 حكومدراوه به‌زیندانی هه‌تاهه‌تایی، به‌ڵام له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و دادگاكان به لێبوردنی گشتی ئازادكراوه.