کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسێکی عێراقی، ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە ئێستا بەسەر ئاسمانەکانی عێراقەوەیە لە کۆتایی هاتندایە و وپلەکانی گەرماش لەم هەفتەیدا بەرێژەیەکی بەرچاو لە سەرانسەری عێراق بەرزدەبێتەوە، کەشناسی هەرێمیش ڕایگەیاند، پلەکانی گەرما لە هەرێمی کوردستان لە نێوان 10بۆ 25 پلەی سەدیدا دەبێت. ، سادق عەتییە، شارەزای عێراقی لە بواری کەشناسی، لەهەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بوک بڵاویکردەوە:"ئەو نزمە پاڵەپەستۆیەی کە ئێستا بەسەر ئاسمانەکانی عێراقەوەیە خەریکە کۆتایی دێت، لە ئێستاشدا تەنها کاریگەریەکی زۆر کەمی ماوە لە سەرناوچەکانی پارێزگاکانی میسان، دیالە، باکوری خۆرهەڵاتی بەسرە و باشوری پارێزگای سلێمانی". ، عەتییە، ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەمڕۆیەکشەممەوە 8ى ئادار تا ڕۆژی هەینی داهاتوو 13ی ئادار بارودۆخی کەشوهەوا لە سەرانسەری عێراق بە شێوەیەکی بەرچاو جێگیردەبێت و ئاسمانیش ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونی هەندێک پەڵە هەور. ، بەوتەی ئەو کەشناسە عێراقییە، پلەکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی عێراق بەتاییەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لەم هەفتەیەداهەڵکشانێکی بەرچاوبەخۆیانەوە دەبینن وئەگەری هەیە بچێتە سەرووی 30 پلەی سەدیەوە. ، هاوکات ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە ئهمڕۆ له سهرجهم پارێزگاكانی هەرێمی کوردستان ئاسمان ساماڵ و پهڵهههور دهبێت. ، ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەى (دووشهممه) لە سهرجهم پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و پهڵهههور دهبێت و پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان لە نێوان 10 بۆ 25 پلەی سەدیدا دەبێت.