گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارێزگاری هەولێر؛ ئەو کەسانەی بە قاچاخ دێنەوە کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن

2020.03.08 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
پارێزگاری هەولێر؛ ئەو کەسانەی بە قاچاخ دێنەوە کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، ئەوانەی بە قاچاخ دێنەوە کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن و داواشیکرد سنورەکان بەتەواوی دابخرێن و وادەیەک دیاریبکرێت بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی ە ئێرانن، دواتر ڕێگای گەڕانەوەیان نامێنێت. ، فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "نیگەرانین لەو کەسانەی بە قاچاخ لەئێرانەوە دێنەوە، بۆ ڕێگەرگرتن لەو حاڵەتەش ئەوانەی ئەو کارە دەکەن، کەسوکارەکەشیان کەرەنتینە دەکرێن و رووبەڕووی یاساش دەکرێنەوە. ، وتیشی، پێویستە سنوورەکان بە تەواوەتی دابخرێن و هاووڵاتیانی هەرێم لە ئێران ئاگادار بکرێنەوە کە لە وادەیەکی نزیکدا بگەڕێنەوە، بەپێچەوانەوە رێگای گەڕانەوەیان نامێنێت. ، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنەی شەوی رابردوو ناوی تۆمار کرا، شێرپەنجەی هەبووە و چووەتەوە ئێران، لە کەرەنتینە پشکنینی بۆ کراوە و زانراوە کە هەڵگری ڤایرۆسەکەیە. ، بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تائێستا 10 کەس توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و یەک حاڵەتی گیانلەدەستدانیش تۆمارکراوە.