گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرایا سەلام تۆمەتەکان ڕەتدەکاتەوە

لە سامەڕا هەرایەک دروستبوو بەهۆی بەزۆر هێنانەناوەوەى گەشتیارانی ئێرانی

2020.03.08 - 09:46
App store icon Play store icon Play store icon
لە سامەڕا  هەرایەک  دروستبوو بەهۆی بەزۆر هێنانەناوەوەى گەشتیارانی ئێرانی

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە پارێزگای سەلاحەدین گروپێکی چەکداری سەربە موقتەدا سەدر ئاسانکاری بۆ زیارەتکارانی ئێرانی دەکەن سەردانی شارەکە بکەن و ڕێگریش لە تیمە تەندروستییەکان دەکەن لەوەی پشکنینی تەندروستیان بۆ بکەن، وتەبێژی هێزەکەش ئەوە ڕەتدەکاتەوە. . چەند بەرپرسێکی خۆجێیی لە قەزای سامەڕای سەر بە پارێزگای سەلاحەدین کە نەیانویستووە ناویان ئاشکرابکرێت بە ناس کوردیان ڕاگەیاند: "دوێنێ شەممە گروپی سەرایا سەلامی سەربە ڕەوتی سەدر، بەزەبری هێز ئاسانکاریان بۆ پاسێکی گەشتیاری کردووە کە سەرنشینەکانی پێکهاتوون لە ژمارەیەک زیارەتکاری ئێرانی بۆ ئەوەی سەردانی مەرقەدی ئیمامی حەسەنی عەسکەری بکەن لە شاری سامەڕا". . بە وتەی ئەو بەرپرسە خۆجێییانە، ئەو کۆمەڵە زیارەتکارە ئێرانییە لە یەکێک لە دەروازە سنورییەکانی عێراق لەگەڵ ئێراندا هاتوونەتە ناو خاکی عێراقەوە. . ئاماژەیان بەوەشکردووە، سەرەتا تیمە تەندروستییەکانی قەزای سامەڕا و هێزە ئەمنییەکانی شارەکە ڕێگەیان بە پاسەکە نەداوە بچێتەناو شارەکەوە وەک  ڕێکارێکی خۆپارێزی دژ بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام گروپی سەرایا سەلام خۆی تێکەڵ بە دۆخەکە کردووە و فشاری خستووەتە سەر دەسەڵاتدارانی شارەکە بۆ ئەوەی ڕێگە بەو پاسە بدەن بچنە ناو شارەکەوە. . لای خۆشییەوە، سەفا تەمیمی، وتەبێژی سەرایا سەلام هەموو ئەو هەواڵانەی ڕەتکردەوە کە گوایە بەزەبری ئەوان ڕێگە بەوکۆمەڵە ئێرانیانە دراوە بێنە ناو شاری سامەڕاوە و بە میدیا عێراقیەکانی ڕایگەیاندوە:"زانیارییەکان نادروست و ناتەواون". . ڕاشیگەیاند: "ئەو زیارتکارانە بەڕێکارەکانی پشکنینی تیمە تەندروستییەکاندا  تێپەڕبون و پشکنیان بۆ کراوە ودەرکەوتووە هیچ کێشەیان نییە". . وتەبێژەکەی سەرایا سەلام ئەوەشی وتووه: "زیارەتکەرەکان زۆربەیان هەڵگری ڕەگەزنامەی سعودی و بەحرەینی بوون، هەموویان هاوڵاتی ئێرانی نەبوون، هەرچەندە لە ئێستادا وەرزی زیارەتە، بەڵام ژمارەی زیارەتەکاران بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر کەمی کردووە". . ئەمە لە کاتێکدایە کە حکومەتی خۆجێیی پارێزگای سەلاحەدین لە4ى ئەم مانگەدا، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا بریاریدا بە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی ناوەندەکانی خۆێندن بۆ ماوەی یەک هەفتە و کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانگەکانی دیکەی بە ڕێژەی 50%دا.