گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەهۆی مەترسی کۆرۆنا ئیتاڵیا 10 ملیۆن کەس کەرەنتینە دەکات

2020.03.08 - 08:43
App store icon Play store icon Play store icon
بەهۆی مەترسی کۆرۆنا ئیتاڵیا 10 ملیۆن کەس کەرەنتینە دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئیتاڵیا سینەما و یانە شەوانەکان و فێرگە وەرزشییەکانی داخست و پلانیشی هەیە 10 ملیۆن کەس لە ناوچەی لۆمباردی کەرەنتینە بکات. ، لەئێستادا ئیتاڵیا زۆرترین ڕێژەی توشبوون و گیانلەدەستدانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەوروپا تێدایە بەشێوەیەک نزیکەی شەش هەزار کەس تائێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەن و 233 کەسیش گیانیان لەدەستداوە و بەرپرسانی ئەو وڵاتەی تەنگەتاو کردووە. ، بەرپرسانی ئیتاڵیا لەنوێترین بڕیاریدا، بڕیاریاندا سینەما، مۆزەخانە، فێرگە وەرزشییەکان و یانە شەوانەکان دابخەن و 50 هەزار کەسیش تائێستا لە کەرەنتینەدان. ، بەهۆی ڤایرۆسەکە زیاتر لە ناوچەی لۆمباردی بڵاوبووەتەوە کە زیاتر لە 10 ملیۆن کەس لەو ناوچەیە دەژین، بەرپرسانی ئەو وڵاتە پلانیان هەیە سەرجەم دانیشتووانی ئەو ناوچەیە کەرەنتینە بکەن بۆ ئەوەی ڕێگری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بگرن بە وڵاتەکەدا. ، بەگوێرەی میدیاکانی ئیتاڵیا، چاوەڕواندەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا ئەو بڕیارە بدرێت و 10 ملیۆن کەس کەرەنتینە بکرێن. ، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کۆتایی ساڵی ڕابردوو لە شاری ووهانی وڵاتی چین بڵاوبوویەوە، بەگوێرەی دوایین ئامارەکان زیاتر لە 106 هەزار کەس لە جیهاندا توشی ڤایرۆسەکە بوون و سێ هەزار و 600 کەسیش گیانیانلەدەستداوە، هەروەها زیاتر لە 60 هەزار کەس چاکبوونەتەوە.