گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێدەچێت هەڵبژاردەیەکى تۆپى پێ بخرێنە کەرەنتینەوە

2020.03.07 - 23:45
App store icon Play store icon Play store icon
پێدەچێت هەڵبژاردەیەکى تۆپى پێ بخرێنە کەرەنتینەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   دواى یاریەکەیان لەگەڵ هەڵبژاردەى ئەڵمانیا ئەگەرى هەیە هەڵبژاردەى ژنانى تۆپى پێى ڕوسیا بخرێنە کەرەنتینەوە و 14 ڕۆژ تێیدا بمێننەوە. ، لەو بارەیەوە ئێدواردۆ بیزۆگلۆف، پزیشکى تیمى ژنانى تۆپى پێى ڕوسیا بە ئاژانسى نۆڤۆستى ڕوسى وتوە، بەپێى ڕێنمایى سەرۆکى شارەوانى مۆسکۆ یاریزانەکانى هەڵبژادەى ژنانى ڕوسیا دەخرێنە کەرەنتینەوە. ، ئاماژەى بەوەشداوە: "دڵنیاین کە هەموو یاریزانەکان و تیمەکە پابەندى ڕێنماییەکان دەبن، هەرچۆنێک بێت ناکرێت ئەو بابەتە بە هەند وەرنەگرین، گرنگیدان بە تەندروستى یاریزانەکان خەمى سەرەکیمانە لە ئێستادا". ، بەپێى ڕێنماییەکانى شارەوانى مۆسکۆ هەرکەس لەو وڵاتانەوە بگەڕێتەوە کە ڤایرۆسى کۆرۆنایان تێدا بڵاوبوەتەوە، بۆ ماوەى 14 ڕۆژ دەخرێنە کەرەنتینەوە، لەچەند ڕۆژى ڕابردوشدا هەڵبژاردەى ژنانى ڕوسیا لە ئەڵمانیا بون بۆ ئەنجامدانى یاریەکە لەگەڵ هەڵبژاردەى تۆپى پێى ئەو وڵاتە و ئەڵمانیاش یەکێکە لەو وڵاتانەى کە توشبوى ڤایرۆسى کۆرۆناى تێدا تۆمار کراوە.