گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

هەموو منداڵانی خوار تەمەن پێنج ساڵ دەگرێتەوە

هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی ئەنجام دەدرێت

2019.04.04 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
هەڵمەتی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی ئەنجام دەدرێت

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی هەڵمەتێكی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی ئەنجامدەدات، داواش لە دایک و باوکان دەکات منداڵەکانیان بکوتن بۆ دورخستنەوەیان لە نەخۆشییەکە.

 

لەبارەی هەڵمەتەکەوە، د.ڕزگار عەلی، بەڕێوەبەری تەندروستی خۆپارێزی سلێمانی بە ناس کورد-ی ڕگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بە هاوکاری هەردوو ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و ڕێکخراوی (یونیسێف) لە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری 7/4/2019وە هەڵمەتێکی کوتان دژی نەخۆشی ئیفلیجی منداڵان دەستپێدەکات و هەموو منداڵانی خوار پێنج ساڵ دەگرێتەوە".

 

د.ڕزگار عەلی وتیشی: "هەڵمەتەکە بۆ ڕێگریکردنە لە  توشبوونی منداڵان بە نەخۆشی ئیفلیجی، ئەمەش بەهۆی ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا نەخۆشییەکە لە بەغدا و سوریا تۆمار کراوە و هەزاران ئاوارە لەو ناوچانەوە هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لە کەمپەکان و شارەکاندا نیشتەجێن، ئەگەری هەیە هەڵگری نەخۆشییەکە بن، بۆیە بۆ پاراستنی منداڵان و بنەبڕکردنی ئەم نەخۆشییە هەڵدەستین بە ئەنجامدانی ئەم هەڵمەتە".

 

"هەڵمەتەکە ماوەی پێنج ڕؤژ دەخایەنێت و تیمەکانمان سەرجەم شار و ناحیە و گوندەکان ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن و هەر ماڵێکیش لە هەڵمەتەکەدا نەیانتوانی منداڵەکانیان بکوتن، دەتوانن سەردانی نزیکترین بنکەی تەندروستی بکەن و منداڵەکانیان بکوتن"، بەڕێوەبەری تەندروستی خۆپارێزی سلێمانی وای وت.

 

د.ڕزگار عەلی، دایک و باوکانی لە مەترسی نەخۆشییەکە ئاگادار کردەوە کە ئەگەر منداڵەکانیان نەکوتن ئەوا هەموو کاتێک ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکە دەبێت، چونکە ئەو نەخۆشییە دەگوازرێتەوە، بۆیە داواکارە هەموو دایک و باوکێک بە گرنگییەوە بەدەم هەڵمەتەکەوە بچن.

 

بە وتەی  بەڕێوەبەری تەندروستی خۆپارێزی سلێمانی، ماوەی 16 ساڵە نەخۆشی ئیفلیجی لە هەرێم تۆمارنەکراوە، هەڵمەتەکەش بۆیە ئەنجام دەدەن تا هیچ حاڵەتێک لەو نەخۆشییە تۆمار نەکرێت و هیچ منداڵێک تووش نەبێت.