گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرپرسانی چین: یەک لەسەرچواری هاووڵاتیان لە دەرەوەی وڵاتەوە نەخۆشییەکەیان بۆ گوازراوەتەوە

2020.03.07 - 23:19
App store icon Play store icon Play store icon
بەرپرسانی چین: یەک لەسەرچواری هاووڵاتیان لە دەرەوەی وڵاتەوە نەخۆشییەکەیان بۆ گوازراوەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وڵاتی چین، یەک لەسەرچواری ئەو هاوڵاتییە چینیانەی کە دانیشتووی دەرەوەی شاری ووهانن، لە دەرەوەی سنوری چین تووشی نەخۆشییەکە بوون.  ، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، بە گوێرەی لیژنەی تەندروستیی نیشتیمانی چین، بەشێکی زۆرلە هاوڵاتیانی هەرێمی کانسۆ کە دەکەوێتە باکۆری خۆرئاوای چین کە ئێستا گیرۆدەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون لەو کەسانەن کە ماوەیەک پێش ئێستا لە ئێران گەڕاونەتەوە و لە جیاکەرەوە تەندروستییەکان ڕاگیرابوون.  ، ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هاووڵاتیانە لە ماوەی نێوان 2 بۆ5ی ئاداردا لە ڕێگەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان ئێران و چین گەڕاونەتەوە و بۆ ماوەیەک لە کەرنتینەکان ڕاگیراون، دوای ماوەیەک لە مانەوەیان لە جیاکەرەوەی تەندروستی تایبەت نیشانەکانی نەخۆشییەکەیان تێدا دەرکەوتووە و بەشێکی زۆریان خەڵکی هەرێمی کانسۆن.  ، بەگوێرەی هەواڵەکەی ڕۆیتەرز، سەرباری ئەومەترسییانەی کە ئێستا ڕووبەڕووی چین بوونەوە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێدەچێت کێشەیەکی گەورەتر چاوەڕوانی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بکات، ئەوەش خستنەوە سەرکاری ئەو کریکارانەیە کە ماوەیەکە بەهۆی جەژنی سەرساڵی چینەوە لە پشوودان.  ،  بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی چین لە ئێستادا 75 ملیۆن کریکاری چینی لە پشووی سەری ساڵ گەڕاونەتەوە کە دەکات 60% کۆی گشتی ژمارەی کریکارانی ئەو وڵاتە.  ، لیژنەی تەندروستیی نیشتیمانیی چین ئەوەشی ئاشکراکردووە، دوێنی هەینی 99 حاڵەتی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە ئەو ژمارەیەش بەراورد بە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردوو زۆر کەمی کردووە کە 143 حاڵەت بووە، بەوپێەش ئەوه کەمترین حاڵەتی تووشبووی تۆمارکراوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە لە بەرواری 20 کانوونی دووەمی ڕابردوەوە .  ،   ئاماژەی بەوەشکردووە، 25 حاڵەتی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 6ى ئاداردا تۆمارکراوە پاش لێکۆڵێنەوەش لە حاڵەتەکان  دەرکەوتووە تووشبووەکان لە دەرەوەی سنورەکانی وڵاتی چین تووشی نەخۆشییەکە بوون، کە زۆربەیان یان لە ئێران بوون یاخود لە وڵاتی ئیتالیا گەڕاونەتەوە چین.