گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تیمێکی پزیشکیی چینی گەیشتە بەغدا

2020.03.07 - 23:12
App store icon Play store icon Play store icon
بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا تیمێکی پزیشکیی چینی گەیشتە بەغدا

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد-  بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، تیمێكی پزیشكیی چینی بە کۆمەڵیک هاوكاری و پێداویستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی كۆرۆنا گەیشتنە عێراق.  ، ئەمشەو شەممە، 7ی ئاداری 2020، تیمە پزیشکییەکەی چین گەیشتە بەغدای پایتەختی عێراق و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق،  شەش تۆن پێداویستی پزیشكی تایبەت بەچارەسەركردن و ڕێگیریكردن لە ڤایرۆسی كۆرۆنایان لەگەڵ خۆیاندا هێناوە. ، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا  ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو تیمە پێكهاتوون لە كۆمەڵێك پزیشكی شارەزا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا و بە مەبەستی هاوكاریكردنی عێراق لە ڕووبەرووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا هاتوونەتە بەغدا. ، گەیشتنی ئەو تیمە پزیشکییە لەکاتێکدا کە لە 2ی ئەم مانگەدا، باڵوێزی وڵاتی چین لە عێراق، بەمیدیاکانی عێراق ڕاگەیاندبوو، کە حکومەتی چین 50 هەزار شریتی شیکاری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەگەڵ شەش تۆن پێداویستی جۆراوجۆر لە دەمامک و پۆشاکی تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسەکان دەداتە عێراق.