گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بەرزبووەوە.. وەزارەتی تەندروستی دوا ئاماری ڕاگەیاند

2020.03.07 - 22:50
App store icon Play store icon Play store icon
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە هەرێم بەرزبووەوە.. وەزارەتی تەندروستی دوا ئاماری ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتی تەندروستی هەرێم حاڵەتێکی دیکەی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند کە ژنێکی تەمەن 49 ساڵی دانیشتووی هەولێرە، بەوەش ژمارەی توشبووان لە هەرێم گەیشتە 10 کەس. ، لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم بڵاویکردەوە: " لەبەردەوامی بەرنامەی دۆزینەوەی گۆمانلێکراوان لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو،  ئەمڕۆ پشکنین بۆ (72) گۆمانلێکراو ئەنجامدرا کە لە نێویاندا (1) نەخۆش دەرەنجامی پشکنینی تاقیگەیی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری فایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 یە". ، ئاماژە بەوەشکراوە، توشبووەکە ئافرەتێکی تەمەنی (49) ساڵە و دانشتووی شاری هەولێرە و پێشتر سەردانی وڵاتی ئێرانی کردبوو، لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە. ، بەمەش کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان بوو بە (10) حالەت کە لە نێویاندا (1) مردن هەیە و وەزارەتی تەندروستیش ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا باری تەندروستی توشبووان جێگێرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان. ، ئاماژە بەوەشکراوە، لەمیانەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 و کۆنتڕۆلکردنی ئەو نەخۆشیە و بەردەوامی تیمەکانی گەڕان و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە لەڕێگەی دامودەزگاکان و تیمەکانی تەندروستی ڕۆژانە بەردەوامن لەگەڵ چاودێریکردنی ڕەوشی تەندروستی ئەو هاوڵاتیانەی کە لە کەرەنتینەکانن کە ژمارەیان (2782) هاوڵاتی بوون لە (31) شوێنی جیاواز وە لە ئێستادا (1254) هاولاتی دەرچوون لە کەرەنتین و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان.   ، وەزارەتی تەندروستی جەخت لە هاوڵاتیان دەکاتەوە کە پابەندی گشت ئەو ڕێنماییانە بن کە بۆ مەبەستی خۆپارێزی و ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی فایرۆسەکە دیاریکراون لەلایەن وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی ناوەخۆ و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تر، وە هاوکاری تیمەكانی تەندروستی بن بۆ دۆزینەوەی هەر گۆمانلێكراوێك و گەشتیارێك كە دوورن لە چاوی تیمەكانی تەندروستی و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە كە بەردەوام دەبین لە كاری پێویست بۆ ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دۆزینەوەی گومانلێكراوان و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوە و بەدواداچوونی چارەسەریەكانى نەخوَشەكان.